تبليغاتX
bawafa@live.co.uk - په یوه ندی
Is Iraqi Kurdistan a Good Ally? Michael Rubin

Download The Unikurd Fonts +++ Download Unikurd Rayhan font (Unifonts)
Rojnamae-hawkare


ڕۆژنامه ی سه ربه خۆیی کوردستان بۆ خزمه‌ت کردنی ئێوه ئازیزان ساز کراوه و ئاماده‌ی بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره بابه‌تێکی هونه ری، ئه ده بی، ڕۆشنبیری، به دوادا چون، کۆمه ڵایه تی، کلتوری، ڕامیاری، ئابوری و ... هتد، به‌ڵام له نێوه‌ڕۆکی بابه‌ته‌کان خۆی به‌ به‌رپرسیار نازانێ و خاوه‌ن بابه‌ته‌کان به‌رپرسیاری نێوه‌ڕۆکی نووسراوه‌کانیانن

ئامانجی ئێمه سه ربه خۆیی بۆ هه رچوارپارچه که ی کوردستان و به ده ستهێنانی نازنامه ی نه ته وه ی بۆ گه لی کورد و قه ره بوو کردنه وه ی زیانه کانی کیمیاوی بارانی هه ڵه بجه و ئه نفال و ئاوه دانکردنه وه و ته عویز بۆ خاوه ن قوربانی یه کان

به ڕه سمی ناساندنی مافه کانی گه لی کوردوو ده سته به ر کردنی هه ڵبژاردنی ئازادانه و گۆڕینی ئه و ده سه ڵاته ی که له کوردستانی عێراق به رقه راره و پێکهێنانی حکومه تێکی ئازادی خوازو سه ربه خۆ

ڕۆژنامه ی هاوکاری
 
ڕۆژنامه ی هاوکاری
 
 
لاپه ڕه یه کی هونه ری، ئه ده بی، ڕامیاری، ئابوری، فه رهه نگی، کلتوری و هتد..!
 

ده‌نگدان به‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و به سه رانی بنه ماڵه ی به‌ بارزانیی و ‌ تاڵه‌بانی و یه کیه تی و پارتی خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌، هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ مافیایه و ئه و دوو حزبه تیرۆریستو میلیشیایه‌ ئه‌ر‌کێکی نه‌ته‌وه‌یی و پیرۆزه‌.

ڤیدیۆ: بۆ زاخاوی مێشک

http://www.youtube.com/watch?v=SPBfs4ywPN8

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/15کاتژمێر  15:31  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

نەوەى نوێ داوا دەکات مۆنۆمێنتێک بۆ جاش و سیخوڕ و ئەنفالچیەکان دروست بکرێت

ن. ناسح عبدالڕەحیم /هەڵەبجەى شەهید

ئەگەرپرۆسەى ڕزگارى عێراق و ڕووخانى بەعس بۆ باقى گەڵانى عێراق سەرەتاى ڕزگاربوونبێت لە دەسەڵاتێکى دیکتاتۆر و تۆتالیتار، کۆتای هێنانبێت بە جینۆساید و قڕکردنى نەتەوەکانى ناو دەوڵەتى عێراق، لە هەمان کاتدا سەرەتاى  هەنگاونانبێت بەئاراستەى دامەزراندنى سیستمێکى  دیموکراسى  و کۆمەڵگایەکى مەدەنى و دور لە کوشتن و ڕاوەدوونان، ئەوا بۆ ئێمەى نەتەوەى  کورد لەگەڵ هەموو ئەوانەدا هەزار جار لەوەش گرنگترى تێدابوو  تا لە ڕێگەیەوە جارێکى تر بە چەمکى نیشتمانپەروەرىو چەمکى خیانەتدا بچینەوە، بۆ ئەم میللەتە بەشمەینەتەى ڕوون بکەینەوە نیشتمان پەروەرى ڕاستەقینە کامانەن،ئەگەر هەڵەبجە لە 16/3/1988 تاقیگەى چەکى کیمیاوى بێت بۆ تاقیکردنەوەى بەرهەمى پیشەسازى چەکى کۆمپانیاکانى ڕۆژئاوا، ئەوا بەغداد لە 9/4/2003 تاقیگەیەک بوو بۆ کۆمەڵگەى کوردى تا  بۆ ئێمەى نەوەى نوێ بەیان بکات کێ نیشتمان پەروەرەو کێ خائینە و تا دواساتەکانى کەوتنى ئەو ڕژێمە سیخوڕى بۆ کردووە، ئەگەر ڕاپەڕین دەروازەیەک بێت بۆ ئەوەى نەوەى نوێ تێبگات پێشمەرگە کێیەو جاش کێیە؟ ئەوا کەوتنى بەغداد دەروازەیەک بوو بۆ ئەوەى تێبگەین پێشمەرگەى میللەت و پێشمەرگەى خائین کێیە؟بۆ ئەوەى تێبگەین بەرپرسى دڵسۆز کێیەو بەرپرسى خائین کێیە؟ ئەگەر لە دواى ڕاپەڕینەوە چاومان زاق کردبێتەوە لەسەر ئەوانەى بەئاشکرا پیاوى بەعس بوون بە هەموو شێوەکانى، ئەوا لە دواى کەوتنى بەغداد بە دیقەتترەوە ڕوانیمان بۆ ئەوەى بزانین کێ هەتا سەر پێشمەرگەو بەرپرسى میللەت بووە و کێش پێشمەرگەو بەرپرسى خائین بووە؟.
ئەگەر نەوەى پێشوو لە خەمى ئەوەدابن، ئێمەى نەوەى نوێ ئەو هەموو تراژیدیاو کارەساتانەى کە بەسەر نەتەوەى کوردا هاتووە لەبیرمان نەچێتەوەو نەوەى نوێ ئاشابێت بە کارو کردەوەکانى یەکێک لە دڕندەترین دەسەڵاتى تۆتالیتار لە نیوەى دووەمى سەدەى بیستەم، بۆ ئەم مەبەستە دوو مۆنۆمێنتیان بۆ دروست کردبین ئەگەرچى ئەو دوو مۆنۆمێنتە خاڵى کرابوونەوە لە هەر ڕەمزێک کە ئاماژەبێت بۆ گەورەیى  ئەو کارەساتەو ئەو دەرنجامانەى لە دواى خۆى بەجێى هێشتووە،لێرەدا نامەوێت لە سەر ئەم دوو ڕەمزە حیزبیە بدوێم کە بۆ ئێمەیان دروست کرد،بەڵکو دەمەوێت قسە لەسەر پێشنارێک بکەم بۆ ئەوانەى خەمخۆرو دڵسۆزى ئەم میللەتەن، ئەوانەى بۆ ساتێک چییە لە سەنگەرى نیشتمانپەروەرى نەپەڕیونەتەوە بۆ سەنگەرى خیانەت، ئەوانەى هەوڵو کۆشێکى بێوچانیان داوە تا ئێمەى نەوەى نوێ  ئاگادار بکەنەوە لە هەموو خائین و جاسوسەکانى ناو کۆمەڵگەى کوردى، ئەوا ئێمەى نەوەى نوێ داوایان لێ دەکەین لەگەڵ ئەو دوو مۆنۆمێنتەدا کە حیزب و دەسەڵاتى کوردى دروستى کردووە، ئێوەى دڵسۆزو خەمخۆرى میللەت مۆنۆمێنتێکیش بۆ خائینان و جاسوسەکان و بەعسی و جاشەکان و ئەنفالچیەکان دروست بکەن، بۆ ئەوەى نەوەى دواى ئێمە سەرى لێنەشێوێت تا بزانێت کێ نیشتیمان پەروەرەو کێ خائین بووە لە مێژووى خەباتى ڕزگارىخوازى گەلى کورد،چونکە ئێمەى نەوەى ئەم سەردەمە چەندین ساڵە بەقسەى لوس و دەمامکە درۆزنانەکەیان فریویانداوین و

تێبینی: وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست 

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/15کاتژمێر  15:29  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

فازیل میرانى لە هەڵبژاردنەكاندا لەوانەیە بەڵگەو فایلى خیانەتى31ى ئاب بڵاو بكاتەوە
ڕه‌خنه‌
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
Nasehh2007@yahoo.com

لە درێژەى ئەو فشارانەى كە دەكرێتە سەر خودى فازیل میرانى لەلایەن بنەماڵەى بەرزانیەوە بۆ ئەوەى خۆى زیاتر ڕسوا بكات لەبەرچاوى میللەت لە لیدوانێكیدا بۆ سایتى هاووڵاتى سكرتێرى مەكتەبى سیاسى پارتى (فازیل میرانى) دەڵێت ئەگەر لە هەڵمەتەكانى هەڵبژاردندا كاربگاتە سەر بەڵگەو فایل بڵاو كردنەوە ئەوا ئێمەش دانانیشین و فایل و بەڵگەمان لەلایەو بڵاوى دەكەینەوە.

من نازانم فازیل میرانى بە چ حەیاكەوە باسى فایل و بەڵگە نامە دەكات؟ ئەبێت باسى چ جۆرە فایل و بەڵگەنامەیەك بكات؟فایلى 31ى ئابى ئاغاكەت؟فایلى بەیوەندیەكەت بە میت و ئیتڵاعات؟فایلى ئەرگەنەكۆن ؟فایلى دیل كوشتەكانتان؟فایلى هەتكردنى ژنانى بادینان؟یان فایلى جۆرى ئەو بۆیاخەى سمێڵەكانتى پێ ڕەش ئەكەیتەوە؟یان فایلى ئەو گۆرانیبێژەى هاتەوە كوردستان بۆ ئاهەنگێك و لە نیوەشەودا بەپەلە گەیاندیانە نەخۆشخانە,یان فایلى دزیەكانى ئیبراهیم خەلیل ؟یان فایلى زیندانیەكانى پاراستن لە ئاكرێ ,یان فایلى ئەو ژنە سۆزانیانەى كە شەوە سورەكانتان بۆ دەڕازێننەوە لە ڤێلاكانى نێوا مەسیف و هەولێر ؟ئیتر نازانم تۆ باسى چ جۆرە فایلیك ئەكەیت ؟
ئەگەر حەز ئەكەیت بە ڤیدیۆ كارو كردەوەكانى خۆت ببینیت ئەوا كوڕى مەردبەو ئازابە بەڵگەیەك بڵاو بكەرەوە ئەگەر چى دڵنیام هیچ شتێكى ئەوتۆت لەلا نیییە تا بیكەیتە چەكى دەستى خۆت بۆ هەڵبژاردنەكان,تەنها ئەوەندە نەبێت هاشو هوش نەبێت.
هەڵەبجەى شەهید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/15کاتژمێر  15:28  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

مه‌سعود بارزانی کۆنتڕۆڵی له‌ ده‌ستداوه، هه‌ڕه‌شه له‌ به‌رزانییه‌کان‌ ده‌کات.

کوردستانپۆست:

له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فونیدا، به‌ڕێز ئه‌یوب بارزانی، که‌ ئامۆزا و مێردی خوشکی مه‌سعود بارزانییه‌، به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ ڕێکه‌وتی 12 – 4 – 2009 سوداد برای مه‌سعود بارزانی، به‌ ڕاسپارده‌ی مه‌سعود ده‌چێته‌ بارزان و به‌ ده‌می نه‌ک به‌ نووسین ڕاسپارده‌که‌ی مه‌سعود به‌ سه‌لام بارزانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت. ڕاسپارده‌که‌ بریتیی ده‌بێت له‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تووند، که‌ ئاڕاسته‌ی عه‌بدولسه‌لام و عه‌بدولمسور بارزانی ده‌کات و ‌ ده‌ڵێت: پێویسته‌ په‌شیمان ببنه‌وه‌ و لیستی سه‌ربه‌خۆ دانه‌به‌زێنن.
ئه‌یوب بارزانی له‌ ته‌له‌فونه‌که‌دا به‌ کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ پێش 10 ڕۆژ به‌ر له‌ ئیستا مه‌سعود بارزانی ناردوویه‌تی به‌ شوێن باوه‌ری (عبدولموئمن)دا، که‌ له‌ ڕاستییدا، ئه‌و وه‌کو سیاسی کارناکات، پێی وتووه‌ چۆن ئێوه‌ هاریکاریی نه‌وشیروان ده‌که‌ن و لیستی سه‌ربه‌خۆ دژی ئێمه‌ داده‌به‌زێنن؟
کاتێک ئه‌و هه‌واڵه‌ به‌ عه‌بدولسه‌لام و د. عه‌بدولمسور ده‌گاته‌وه‌، له‌ وڵامدا ده‌ڵێن: ئه‌و خۆی چه‌ند ساڵ له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانیدا دوژمنایه‌تیی یه‌کتریان ده‌کرد و ئه‌مڕۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وای کردوه‌ که‌ بوونه‌ته‌ دۆستی یه‌کتر، ئیتر بۆچی ئه‌م کاره‌ بۆ مه‌سعود‌ حه‌ڵاڵه‌، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟
ئه‌یوب بارزانی وتی: ئیستا ته‌له‌فونه‌ موبایله‌کانی ئه‌م سێ که‌سه‌ خراوه‌ته‌ ژێر چاودێرییه‌وه.
پرسیار: ئایا هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌وان هیچ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت؟
وه‌ڵام: نه‌خێر، ئه‌وان هه‌ر له‌ سه‌ر کاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و له‌ ناوچه‌ی بارزان جه‌ماوه‌ری خۆیان هه‌یه‌.
پرسیار: ئه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌م حاڵه‌ته‌دا چی پێده‌کرێت؟ ئایا هه‌ڕه‌شه‌که‌ی ده‌هێنێته‌ دی؟
وه‌ڵام: له‌ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 و هه‌فته‌یه‌ک پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌کوو له‌ بیرتان بێت، پارتی هه‌ڵسا به‌ په‌لاماردانی باره‌گای ئیسلامییه‌کان له‌ دهۆک، ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی نه‌کرد. بۆ ئه‌مه‌یان نازانین که‌ ئایا ئه‌مه‌ریکا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ داده‌گیرسێنێت، یان نا، به‌ڵام له‌ هه‌موو حاڵه‌ته‌کاندا، وه‌کوو ئیسلامییه‌کان بۆیان ناچێته‌ سه‌ر.
پرسیار: باشه‌ بۆچی به‌ نامه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ نه‌ناردوون؟
وه‌ڵام: ئه‌م کاره‌ میتودێکی به‌عسیانه‌یه‌، نایه‌وێت وه‌کو به‌ڵگه‌ بیدات به‌ ده‌سته‌وه‌
پرسیار: ئه‌ی تۆ خۆت؟
وه‌ڵام: زۆر جار مه‌سعود که‌ باسی من کراوه‌، وتوویه‌تی ئه‌وه‌ کێشه‌ی خێزانی له‌گه‌ڵماندا هه‌یه‌، بۆیه‌ وا ده‌کات، به‌ڵام له‌ ڕاستییدا وا نییه‌، کێشه‌ی من له‌گه‌ڵ ئه‌واندا سیاسییه‌، نه‌ک کێشه‌ی بنه‌ماڵه‌.
کوردستانپۆست: دوا قسه‌تان
وه‌ڵام: له‌ راستییدا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی مه‌سعود، زۆر خه‌ته‌ره‌ بۆ ئانده‌ی کورد و بۆ پرۆسه‌ی به‌ دیموکراتییکردن و هه‌ڵبژاردنه‌کان، پێویسته‌ خه‌ڵکی هه‌ڵوێست له‌ باره‌یه‌وه‌ وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ کارێک نه‌کرێت، وا بزانم هه‌ڵبژاردن هیچ نرخێکی نابێت‌، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێت که‌ به‌ ناوی دیموکراتیی و ئازادییه‌وه‌ ڕه‌وا به‌ ده‌سه‌لاتی خۆیان بده‌ن. ده‌یڵێمه‌وه‌ پێویسته‌ جه‌ماوه‌ری کورد ئه‌مه‌ به‌ ئاسانی وه‌رنه‌گرێت و هه‌ڵوێستی له‌ سه‌ر وه‌ربگرێت.

تێبینی:
عبدولسه‌لام، عبدولموئمین و د. عه‌بدولمسور، هه‌رسێکیان بران و کوڕی شێخ سلێمانن، شێخ سلیمانیش برازای مه‌لا مسته‌فایه‌

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/14کاتژمێر  3:55  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

Deputy head of KRG: Who takes part as an independent list in coming elections will pay the price

  • KurdishMedia.com
  • 11/04/2009 00:00:00

London (KurdishMedia.com) 11 April 2009: The deputy Prime Minster of Kurdistan Regional Government, Emad Ahmed, stated that those who take part as a separate lists from that of joined PUK-KDP must pay the price, reported local media.

Ahmed was attending the international book exhibition in Arbil’s regional capital. In a press conference, Ahmed was threatening any party or group who are planning to take part in the next elections for the Kurdistan Parliament. “They must pay the price for standing against PUK-KDP list.”

The PUK and KDP, the two ruling political groups, stand in the election as one list. However, recent threats and intimidations have not retarded others to form their own independent election lists outside the two dominant groups.

Two main lists have already announced outside the traditional political groups. Nawshirwan Mustafa, the former deputy head of PUK is based in Sulemani, who is very popular amongst the people of areas traditionally controlled by the PUK. He is taking part in the election to separate political parties from the Kurdistan Regional Government. In what has been the hard land of KDP, a list is constituted by Dr Abdulmusawar Barzani, who is extremely popular among youths and intellectuals in what has been KDP controlled areas. Dr Barzani is a university lecturer and holding a PhD from a western university. It was confirmed to KurdishMedia.com that there is good cooperation between these two lists that are politically and geographically apart.

The PUK and KDP fear that they can badly lose in the coming elections that is why they started two fold campaign, campaign of threaten-the-voters and cash-for-vote campaign. Recently Massuad Barzani, the president of Kurdistan and the head of KDP, threatened independent lists by saying: We [KDP] have come to power with blood and we only leave with blood. Mala Bakhtyar, the member of the politburo of the PUK, in his recent visit to Khanaqin told the crowd of PUK cadres that anyone who is not voting for PUK-KDP list is not part of the people. In the town of Raniya, near Sulemani, religious leaders were paid handsome amounts of cash to vote for PUK.

Independent lists believe that without international observers in the elections, the PUK and KDP may forge votes. They also fear that their candidates and supports may face persecution and assassination without international protection.

The election in Kurdistan cannot be fair, as the PUK and KDP use the people’s resources for their election campaign. Their campaign has an open budget. The administration and the two main political groups are inseparable. So what is own by the administration is used by PUK and KDP. There is no transparency in government expenditure. Even the Minster of Finance has no idea how the budget is spent.

The PUK and KDP media outlets are funded by the people’s budget. The majority of people are employed by two political groups as civil servants, who fear losing their income if they vote for other lists. In this dilemma independent elections are impossible.

  • KurdishMedia.com
  • 11/04/2009 00:00:00

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/14کاتژمێر  3:52  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ئاشه‌وانه‌که‌ به‌ ئاش گێرێک ئاو باراشی بۆ نه‌هاردرا، ئێستا به‌ میزاوێک ده‌توانێ  ده‌ریا دروست بکات! هاوکار.

ده‌گێرنه‌وه‌ ئاشه‌وانێکی  ته‌وه‌زه‌ل هه‌بوه‌ له‌ ناوچه‌ی شارباژێر خه‌ڵکی گیری به‌ده‌ست درۆو ساخته‌ چییه‌تی ئه‌و ئاشه‌وانه‌وه‌ خواردبو ، هه‌ر رۆژه‌و بیانوییه‌کی ده‌دۆزییه‌وه‌  چونکه‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ش ناچارو موحتاج بون به‌و ئاشه‌ له‌به‌ر دوری رێگه‌ ، به‌ڵام ئاشه‌وانه‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵکه‌که‌ به‌لای خۆیدا زیاتر رابکێشێ و مه‌جبوری ببن  له‌ و ئاشگێره‌ ئاوه‌دا ئاشه‌که‌ی وه‌گه‌ر نه‌ده‌خست  تا کاروباری خه‌ڵکی ناوچه‌که‌  راپه‌رێنێت و ناچاری رێگه‌ی دوریان نه‌کات، له‌پشتی گونده‌که‌وه‌ میزاوێک ئاوی پێدا ده‌هات ئاشه‌وانه‌که‌ په‌ڵپی ئه‌و میزاوه‌ی له‌ خه‌ڵکی گرتبو ده‌یگوت گه‌ر ئه‌و میزاوه‌ نه‌خرێته‌ سه‌ر جۆگه‌ی ئاشه‌که‌ ئه‌وا ئه‌م ئاشگێره‌ ئاوه‌ به‌رده‌که‌ هه‌ڵناسورێنێ، تا کابرایه‌کی دونیا دیده‌ لێی هه‌ڵده‌په‌رێت و به‌ ئاشه‌وانه‌که‌ ده‌ڵێت تۆ یه‌ک به‌م ئاشگێره‌ ئاوه‌وه‌ ئاشه‌وانیت پێ نه‌کرێ ده‌ته‌وێ  به‌میزاوێک ده‌ریادروست بکه‌یت.
مه‌لا به‌ختیاری ئاشه‌وانی دێرینیش به‌و هێزه‌ کارامه‌و زه‌به‌لاح و زرنگه‌وه‌ نه‌ی توانی خۆرابگرێ و هه‌مو چیاکانی کوردستانی لێ بوبو به‌ کونه‌مشک ، تا له‌رزۆکانه‌ که‌وته‌ ته‌ڵه‌که‌ی مامه‌و چوارمێخه‌ی کێشا ، گه‌ر مه‌لا به‌ختیار مرۆڤێکی رودار نه‌بوایه‌ ده‌بو له‌ ئاست نه‌وشیروان مسته‌فا شه‌رم دایبگرتایه‌ به‌ڵام چون که‌سێکی بێ ئابرو بێ شه‌رمه‌ هیچی پێ عه‌یب نیه‌و زه‌لیلی و دیلی و سوکایه‌تیه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ دۆڵی جافایه‌تی و سه‌رگه‌ڵو به‌ خه‌ڵات ده‌زانێ و خۆی ملکه‌چ و سه‌ر شۆری جه‌لال و بنه‌ماڵه‌ ئێکسپایه‌ره‌که‌ی کردوه‌، ناهه‌قیشی نیه‌ چونکه‌ گه‌ر وانه‌کات جه‌لال تاڵه‌بانی  هه‌مو سره‌ نهێنیه‌کانی ده‌خاته‌ ده‌ر، به‌ڵام تا ئه‌م راده‌یه‌ خه‌ڵکی هه‌ر به‌ وه‌ی زانیوه‌ که‌له‌ ته‌ویله‌ی ووڵاخه‌کاندا به‌ستبویه‌وه‌و میزی به‌یانیانی به‌ ده‌مو چاوی دا ده‌کرد، به‌ڵام گه‌ر بێت و  مه‌لا له‌خه‌ت لابدات ئه‌وا شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ ی زیاتر ده‌بیستین له‌کاتی په‌تکردنه‌که‌یدا.

تێبینی: هه ردوو وێنه که تایبه ته به کوردستانپۆست


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/13کاتژمێر  4:12  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

گه‌ر جه‌وهه‌ر نامق به‌لیستی جیاواز یان له‌گه‌ڵ هه‌ر لیستێکی دیکه‌دا  بچێته‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن  50% کادرو پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانی ناو خۆی پارتی ده‌نگی بۆ ده‌ده‌ن،!  عوسمان ئاڵی مه‌رانی.

به‌پێی  خه‌باتی  له‌ مێژینه‌و به‌رپرسیاریه‌تی و خودی که‌سایه‌تی خۆیی و کلتوری حیزبایه‌تی ، جه‌وهه‌ر نامق خاوه‌نی خه‌باتێکه‌ و مێژوی سیاسی پره‌ له‌ سه‌روه‌ری و متمانه‌و گیانی له‌ خۆ بردو ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌نی  پێگه‌یه‌که‌ ‌ له‌ناو کادرو پێشمه‌رگه‌و  هێزه‌کانی ناوخۆی پارتی ، جگه‌ له‌مه‌ش  هاتنه‌ده‌ری جه‌وهه‌ر نامق له‌ پارتیدا ته‌ئسیراتێکی به‌رچاویشی  له‌ کۆمه‌ڵگادا دروست کردوه‌، چونکه‌ هاتنه‌ده‌ری جه‌وهه‌ر نامق له‌ پارتی  وابه‌سته‌ نه‌بو به‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌وه‌  به‌ڵکو ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری و چاره‌ سه‌ر نه‌کردنی گه‌نده‌ڵی و فه‌سادی و گوێ نه‌گرتنی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی له‌راو پیشنیازه‌کانی  که‌ ده‌رنجامه‌که‌ی  وازهێننانی له‌و حیزبه‌ لێکه‌وته‌وه‌، بۆیه‌ ئێستاش جه‌وهه‌ر نامق سه‌دان کادری سه‌ربازی و له‌شکری و هێزه‌ ئه‌منیه‌ کانی له‌گه‌ڵدایه‌  له‌ پله‌کانی  کارگێر لق و ئه‌ندام لق و  عه‌میدو عه‌قیدو موقه‌ده‌م و بۆ خواره‌وه‌ش کادیره‌کانی ترله‌م حیزبه‌دا، به‌ڵام ده‌بێ کاک جه‌وهه‌ریش شه‌فافانه‌  هه‌ڵوێستی خۆی له‌م باره‌وه‌ رون بکاته‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی کوردستان  به‌ به‌شداری کردنی و به‌شداری نه‌کردنی له‌م پرۆسه‌یه‌دا نه‌ک ته‌نها ئه‌و قاعیده‌یه‌ی که‌ باسمان کرد ، گه‌ر بێت و جه‌و هه‌ر نامق هه‌ڵوێستی خۆی ئاشکرا بکات  ئه‌وا گۆرانه‌که‌ زیاتر له‌ ترۆقی و خۆشحالیدا به‌دی ده‌کرێت و ئه‌و ئاسۆیه‌ش که‌ میله‌ت له‌ چاوه‌روانیدایه‌  زیاتر روناک ده‌بێته‌وه‌. به‌بروای من گه‌ر شێخ موعته‌سه‌م و نه‌وشیروان و جه‌وهه‌ر نامق له‌م پرۆسه‌یه‌دا یه‌کگرتو بن  ئه‌وا نه‌ک ته‌نها گره‌و ده‌به‌نه‌وه‌ به‌ڵکو له‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکیشدا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست  مافیاکانی کوردستانیش ده‌ر ده‌هێنن و میله‌تیش متمانه‌ی ته‌واویان پێ ده‌ به‌خشێت ، به‌و مه‌رجه‌ی له‌گه‌ڵ خواست و داخوازیه‌کانی گه‌لدا مامه‌ڵه‌ بکه‌ن و گوێ بۆ رای جه‌ماوه‌ر بگرن . ئه‌وکاته‌ش چجای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ عه‌قارێکی تردا هه‌نگاو ده‌نێ  له‌وه‌ زیاتریش پشت و په‌نای جه‌ماوه‌ریشیان له‌گه‌ڵ ده‌بێ بۆ پاراستنی . ئه‌و کاته‌ش ده‌سه‌ڵات له‌ ژێر ته‌ئسیراتی ده‌رو دراوسێ ئینقاز ده‌بێ و بۆخۆی ده‌بێته‌ خاوه‌نی بریاری خۆی، که‌ئه‌مه‌ش ته‌مانای هه‌مو لایه‌که‌و له‌م سۆنگه‌شه‌وه‌ خوازیارین  ئه‌م سێ که‌سایه‌تییه‌ی کوردستان بتوانن گره‌وه‌که‌ ببه‌نه‌وه‌و میله‌ت له‌ده‌ست فه‌نان بون ده‌رباز بکه‌ن .

[HyperLink1]

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/13کاتژمێر  4:11  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

عێراقى عەرەبى لە ئێمەوە ئەزموونى وەرگرت بۆ ئەوەى ئەزموونى ئێمە دووبارە نەكاتەوە
ڕه‌خنه
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم: - هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

بەداخەوە دەبێت بەدوور لە هەموو عاتیفەیەكى كوێرانەى نەتەوەى و نیشتمانى دان بەوەدا بنێین هەتا ئەم ساتەوەختەى ئێمەى تێدا دەژین ئێمەى كورد وەك نەتەوەیەكى سەر ڕووى زەوى شتێكى ئەو تۆمان نەبووە كە پێشكەشى مرۆڤایەتى بكەین ,بەش بەحاڵى خۆم گوومانم هەیە لەو مێژووەش كە مێژووناووسانى كورد بەهەزاران لاپەڕەوە خستوویانەتە بەر چاوى ئێمەىنەوەى نوێ, زۆرم پێخۆش بوو كە ئەگەر ئێمەى نەتەوەى كورد وەك هەر نەتەوەیەكیترى سەر زەوى دەستمان لە جواتر كردن و ئاوەدانكردنەوەى سەرزەوەیدا هەبووایە,زۆرم پێخۆش بوو فەیلەسوفێكمان هەبوایە و نێوى لە گەڵ سارتەر و دیكارت و ڕۆسۆ ....هتد ببرابە,زۆرم پێخۆش بوو داهێنانێكى نەتەوەكەم بدیبا و بەدەستمەوەبوایەوە بەرپەرچى هەموو دوژمنانى كوردم بدایەوە و بمگووتا ئەوە بەرهەمى ئێمەیە ئەوە جێگە دەستى ئێمەیە لە ئاوەدانكردنە و جوانتركردنى دونیا,نەبوونى هەموو ئەوانەى كە زۆرێك لە میللەتانى دوونیا هەیانە و ئێمە نیمانە,تا ئێستا بە بەهانەى خۆمانى لێقوتار ئەكەین ,ئەوەى زیاتر بووتە بەهانە بەدەستمانەوە یان ڕاستر بڵێم ئەوەى تا ئێستا خۆمانمان پێ هەخەڵەتاندوو ئەوەبووە كە ئێمە تائێستا خاوەنى حكومەت و دەستەڵاتێكى خۆبەخۆى كوردە نەبووین و هەمیشە لە ژێر دەستى داگیركەراندا بووین بۆیە ئەو دەرفەتەمان بۆ نەڕەخساوە و نەمانتوانیووە هێزو وزەى خۆمان بخەینە كارو شتێك پێشكەشى مرۆڤایەتى بكەین و جێگە دەستى خۆمان دیارى بكەین و بیسەلمێنین ئێمەى نەتەوەى كورد ئەگەر دەرفەتمان پێبدرێت ئەتوانین و لە تواناماندا هەیە كە لە بەرەوپێشبردنى جیهاندا دەورمان هەبێت.

پاش ڕاپەرینى خەڵكى كوردستان و دامەزراندنى حكومەتى هەرێم و ئیدارەكردنى خۆبەخۆى كورد ئیتر لەو ساتەوە ئەو بیانووەشمان نەماو چیتر ناتوانین بڵێن ئێمە خاوەنى ئیدارە و حكومەت نیین بۆیە ناتوانین هیچ پێشكەش بكەین و تواناو هێزى تاكى كوردى و بەرپرسەكانى و سەرۆكەكانى بۆ دونیاو مرۆڤایەتى بسەلمێین.

ئەوەى لەماوەى حەڤدە ساڵ دەستەڵات و حكومەتى خۆبەخۆى كوردیدا دیمان لە كۆتایەكانى سەدەى بیست و سەرەتاكانى سەدەى بیست ویەك ئەگەر خۆمان لە گێلى نەدەین ئەو ڕاستیەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە كورد نەیتوانیوە سود لەو دەرفەتە وەربگرێت و خۆى و ئەوەى لەهگبەكەیدا و چەند ساڵە ئیدیعاى بۆ دەكات بۆ دۆست و دوژمنى بسەلمێنێت چونكە بەرپرسانى كورد وایان دەزانى تەنها دەرفەت كافیە بۆ تاودانى ئەسپى خۆت لە مەیدانەكەدا لە كاتێكدا نەیان دەزانى دەرفەت ڕەخسان بۆ ئیدارەكردن و بەڕێوەبردن بە بێ بوونى عەقڵیەتێكى ئیدارى و سیستمێكى تەندروست مەحاڵە بتوانرێت هیچ دەستكەوتێكى لێبەرهەم بهێنرێت كە شایەنى ئەوە بێت كە پێشكەش بكرێت و جێگەى دڵخوازى نەك دووژمن بەڵكو دۆستە هەرە نزیكەكانیشت بێت.
ئەزموونى چەند ساڵەى دەستەڵاتى كوردى لەگەڵ ئەو هەموو دەرفەت و ئیمكانیات و پشگیریەدا لەسەدەى بیست و یەكدا نەیتوانیبێت ببیتە خاوەنى ئەزمونیێكى حكومڕانى باش كە هاووڵاتیانى خۆى لێیڕازیبن,ئەبێت لە چەندین سەدە لەمەوبەر چۆن توانیبێتمان ئەزموون و نموونەیەكى باش و جوان لە حوكمڕانى پێشكەش بكەین؟ لە كاتێكدا لەم دوونیاى ئەمڕۆ ئەتوانى ئەوەى مۆدێل و ئەزموونى ووڵاتانى جیهان هەیە هەموو ببینیت و چاوى لێبكەیت!
سەرەتاى ڕووخانى دەستەڵاتى بەعس قسەى باوى سەر زمانى بەرپرسانى حیزب بریتى بوو لە ئەوەى با ئەزموونى هەرێمى كوردستان بگوێزینەوە بۆ ناوەڕاست و باشورى عێراق,ئیتر ئەوەى پێنج ساڵە خومان بەم قسەیەوە گرتووە و بەڕۆژ ئەیڵینە و ب

ەشەویش وڕێنەمان پێوە دەكرد و خۆمانمان پێهەڵئەنا تا ئەو ڕادەیە زۆر بەرچاو قایمانە بە ناوەڕاست و باشورى عێراق بڵێین وەرن چاو لە ئەزموونەكەى ئێمە بكەن.
تاكى كوردى نەك ناتوانێت لە دەورووبەى خۆى بكات بەڵكو ناشیەوێت لە خۆى تێبگات,تاكى كوردى دوژمنى ئاوێنەیەكە كە خودى خۆى پیشانبدات وەك ئەوەى كە هەیە,ئێمە ئاوێنەیەكمان ئەوێت كە ئەوەى حەز بە بینى دەكەین ئەوەمان پیشان بداتەوە,هەر ئەمەشە هەتا ئێستا نەمانتاونیوە واقیعى ژیانى كۆمەڵایەتى و سیاسى و

ئیدارى خۆمان ببینین وەك ئەوەى كە هەیە,تاكى كوردى هەمیشە گیرۆدەى دەستى حەزەكانیەتى و دووژمنى عەقڵ و بیركردنەوەیە,ئەگەر ئێمە بۆ مێژووى بەغدادى پێش بەعس بگەڕێینەوە هەرگیز نەدەكەوتینە ئەو هەڵەوە كە عەرەب بەجاهیل و نەزان و بزانین و خۆشمان بە زاناو لێزان لە دونیاى حكومەت و بەڕیوەبردن.......
دەتوانین بڵێین سیاسى و بەرپرس و سەكردە و تەواوى عێراقى عەرەبى زۆر بەووردى هەڵسەنگاندنى بۆ ئەزموونی كوردستان ئەكرد,هەموو چركە ساتێكى ئەزموونى هەرێمى كوردستان لەسەرەتاوە هەتا ئەمڕۆ لەلایان تۆمارە و دەرەنجامەكایشى دەبینن ,بۆیە ئەوان چاویان لەسەر ئەزموونەكەى ئێمە بوو بۆ ئەوەنا كە ئەوان شوێن پێكانى ئێمە هەڵگرن لە حكومەتدارى و بەڕێوبردندا بەڵكو لە ئێمەوە ئەزموونیان وەرگرت لەوەى كە ئەوەى ئێمە ئەزموونمانكردووە ئەوان دووبارەى نەكەنەوە.هەر ئەمەش واى كردووە كە ئەمجارەیان نەك بەقسەو باسى ناو ڕاگەیاندنەكان بەڵكو بە واقیعى داواى ئەوە دەكرێت كە خەبات بكرێت بۆ گواستنەوەى ئەزموونى حكومدارى و بەڕێوەبردنى ووڵات لە عێراقى عەرەبیەوە بۆ هەرێمى كوردستان,
ئەزموونى چەند جارەى هەڵبژاردنەكان و دەستاو دەستكردنى پۆستەكان و چالاكى پەرلەمانى عێراق و بوونى دەستە نەزاهە و هەڵبژاردنێكى تاڕادەیەكى زۆر پاك و پوختى پارێزگاكان,كێبڕكێكى توندى مەدەنیانەى نێوان لیستەكان و دادگایكردنى بەرپرسان و دەیان و سەدان كارو كردەوە و چالاكى مەدەنیانە و دیموكراسیانەى تر لە باروو دۆخێكى پڕ لە ترس و تۆقاندن و تیرۆرو شەڕدا لەبەرامبەردا لە كوردستانێكى ئارام و پڕ لە ئاسایش و یەك زمان و یەك نەتەوە و یەك چارەنووسسازیدا حەڤدەساڵ دوو هەڵبژاردنى پڕلە تەزویرات و پڕ لە توندوتیژى و كوشتن و سوتاندنى بارەگاى حیزبى,نەبوونى دەستەى نەزاهەت و نەبوونى كۆمیسیۆنێكى سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنەكان و دادگاینەكردنى بەرپرسێك و دابەش كردنى پۆستەكان لەدەرەوەى ئیرادەى دەنگەكانى هەڵبژاردن و دەیان سەدان دزێو ناشیرینیتر لە لەماوەى حەڤدەساڵ دەستەڵاتى كوردى هۆكارى سەرەكین لاتان سەیر نەبێت ئێستا بەشى هەرەزۆرى خەڵك و نووسەران و نوخبەى ڕۆشنبیرى ووڵاتى ئێمە تێكڕا هاودەنگن لەوەى كە با ئەزموونى ناوەڕاست و باشوورى عێراق لە كوردستانیش پیادەبكرێت .

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/12کاتژمێر  21:3  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

زه که ریا عه بدوڵا له (مایک)ه وه بۆ مه شقو ڕاهێنانی میلیشیا ی و تیرۆرستی بۆ پاراستنی خۆی و بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی و پاراستنی به رژه وه ندی و پاره دزراوه کانی هه ژارانی کورد.
هه ژارێکی وڵات پارێز.

 Zakaria Abdulla hwnirmind yan koeli binimalai barzani
که سێکی نزیک له بنه ماڵه ی به رزانی و زه که ریا عه بدوڵله وه پێی وتم زه که ریای به ناو هونه رمه ند له لایه ن پاراستنی پارتی و لایه نێکی ده ره کیه وه که پێده چێت میتی تورکی بێت مه شقو ڕاهێنانی نیزامی، میلیشیای، تیرۆرستی و ئیستیخباراتیان به زه که ریا عه بدوڵا کردوه، سه رچاوه که گوتی سه ره تا بنه ماڵه ی به رزانی به که زه که ریا عه بدوڵایان گوتوه که تۆ ده بێت ئه و ده ورانه ببینیت تا له کاتی خه ته ریاتو مه ترسی حه یاتی دا بتونیت دیفاع له خۆت بکه یت ئه گه ر ڕوبه ڕوی خه ته رو مه ترسیو هێرشکردن بویته وه، پێشیان وتووه ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی خۆت ئه م هه له مان بۆ ڕوخساندیت چونکه تۆ که سی نزیکی ئێمه و بنه ماڵه که مانیو نه یارت زۆره، به ڵام بنه ماڵه ی به رزانی و پاراستنی پارتی به هاوکاری میتی تورکی زه که ریایان ئیجبار کردووه که ده ستی له سه رنگون کردنی چه ند که سێکی نه یاری بنه ماڵه ی به رزانیه وه بگلێنێت،
من داوام له سه رچاوه که کرد که زانیاری زیاتر بدا یاخود په یوه ندی نێوان زه که ریاو که سه سه رنگونکراوه کان یان په یوه ندی نێوان بنه ماڵه ی به رزانی و که سه سه رنگونکراوه کانو هۆکاری سه رنگونکردنیانم پێبڵێت
سه رچاوه که له به ر چه ند هۆکارێک ڕونکردنه وه ی زیاتری نه داو وتیشی که سوکاری قوربانیه کانو خه ڵکیش ده بێت خۆیان نه هێڵن خۆیانو که سوکاریان ببنه قوربانی پلانه گڵاوه کانی ئه و دوو بنه ماڵه تیرۆریسته ی به رزانی و تاڵه بانی و هاوپیشه کانیانو نه هێڵن ئه و تاوانانه ی یه کیه تی و پارتی و هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو کۆیله و نۆکه ره کانیان به سه ریاندا تێپه ڕێت و هه ڵویست و بیری په رپرسیاریه تیان له به رامبه ر گه لو نیشتیمانه که یاندا هه بێت.
تێبینی: ئه م هه واڵو زانیاریه م به شێوه یه کی که مێک جیاواز ناردبو بۆ (کوردستانپۆست)ی به ڕێز به ڵام کوردستان پۆست بڵاوی نه کرده وه


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/10کاتژمێر  1:50  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 
ولک منو... ماعدەک عیلاقە !. عوسمان ئاڵی مه‌رانی.

شتێکی زۆر سروشتییه‌ له‌ نێو به‌رپرسه‌کانی پارتیدا داهاتی کوردستان و ره‌نجی میله‌تێک به‌ فیرۆ بدرێت ، ئه‌مه‌ نه‌ جێگای گومانه‌و نه‌ پێویستیش به‌ توێژینه‌وه‌ ده‌کات، به‌ڵکو ئه‌م حاڵه‌تانه‌ له‌ناو پارتیدا به‌ حاڵه‌تی ئیستیسنا ده‌ژمێردرێت، نه‌ک شتێکی نایاسای و گه‌نده‌ڵی، باسه‌که‌ ته‌نها ئه‌وه‌ نیه‌ که‌ باس له‌و بره‌ پاره‌ بکه‌ین چۆن بۆ ششتنی سێ مۆنیکا چوارسه‌د دۆلار شاباشی یه‌کێک له‌ غه‌سله‌کانی ناوشاری هه‌ولێر کراوه‌ ، به‌ڵکو ده‌بێ به‌دوای هۆکاره‌که‌یدا بگه‌رێین و بپرسین بۆ؟
هه‌رکه‌سیش بیه‌وێ ئه‌دره‌سی ئه‌و غه‌سله‌ بزانێت ئه‌وا ده‌توانێ له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ره‌کی سه‌روه‌راندا تورمزێک بگرێت و له‌ له‌وحه‌ی غه‌سله‌که‌ بروانێت ئه‌و کاته‌ بۆی ئاشکرا ده‌بێت که‌ ئه‌و غه‌سله‌ی ئه‌م سێ مۆنیکایه‌ی لێشواره‌وه‌ هی کێیه‌ و ناوی چییه‌.
به‌ڵام چیرۆکی ششتنی ئه‌و سێ مۆنیکایه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات ، که‌ چه‌ندرۆژێک پێش ئێستا سێ قاره‌مانی مه‌کته‌بی سیاسی سێ کیژۆڵه‌ که‌ ته‌مه‌نیان له‌ سه‌رو 15 ساڵه‌وه‌ له‌ناو مۆنیکاکانیاندا کچێنیان له‌به‌ین ده‌به‌ن و به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستمان که‌وتون ، ئه‌وسێ کیژۆڵه‌یه‌ عه‌ره‌ب ده‌بن و له‌ لایه‌ن پیله‌وه‌ره‌کانیانه‌وه‌ به‌پاره‌یه‌کی مۆڵ له‌ خشته‌ یان ده‌به‌ن و ته‌سلیم به‌ بازرگانه‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌که‌ن و ئه‌وانیش خڵاتنی خوێنیان ده‌که‌ن ، شاگرده‌کانی ئه‌و غه‌سله‌ش که‌ ده‌چن بۆ ششتنی ئه‌و سێ ئۆتۆمبیله‌ سه‌یر ده‌که‌ن هه‌ر ئۆتۆمبیلێک کچێکی تێدایه‌وه‌ ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ خوێنی تێدایه‌ ، یه‌کێک له‌ شاگرده‌کان له‌ کچێکیان ده‌پرسێ ئه‌و خوێنه‌ چی ده‌کات له‌نێو ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ کیژۆڵه‌ سۆزانیه‌که‌ش جگه‌ره‌ که‌ی ده‌چزێنێ به‌رومه‌تی شاگرده‌که‌دا و به‌عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێ (ولک منو .. ماعدەک عیلاقە) لێره‌دا ئێمه‌ داکۆکی له‌ له‌و سۆزانییانه‌ ناکه‌ین به‌ڵکو فه‌سادی و خوێری گه‌ری به‌رپرسانی مه‌که‌تبه‌بی سیاسی ده‌خه‌ینه‌ روو سڕیان هه‌ڵده‌ماڵین.
ده‌بێ مه‌سعود بارزانی ئه‌م شاباشه‌ بدات ، چونکه‌ هه‌مو ئه‌م فه‌سادییه‌ له‌سه‌ر شه‌ره‌فی ئه‌و ده‌وه‌ستێت. ئاخر مه‌سعودێ بێئاگاو نه‌زان تۆیه‌ک نه‌توانی ئیداره‌ی حیزبه‌که‌ت و به‌رپرسه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسی بده‌یت و به‌ره‌ڵات کردون و وه‌ک سه‌گی پێسوتاو به‌دوای بێ ئه‌خلاقیدا ده‌گه‌رێن ، ئیدی ده‌ته‌وێ به‌م فاشه‌ڵه‌تانه‌وه‌ گره‌و ببه‌نه‌وه‌و خه‌ڵکی کوردستان متمانه‌تان پێ ببخه‌شی ، نه‌ی خۆی تاڵه‌ ، ئێوه‌ تازه‌ لێبونه‌ته‌وه‌ ، ده‌زانی بۆ ، چونکه‌ خه‌زوره‌که‌ی ئه‌و هه‌ڵۆیه‌ی که‌ تۆو ده‌زگا جاسوسیه‌که‌ی هه‌واڵگری و پاراستن کردوتان به‌ به‌رێوه‌ به‌ری ئاسایشی که‌رکوک ، ئائا خه‌زوره‌که‌ی هه‌ڵۆ نه‌جات ده‌ڵێم ، که‌تۆو برازا که‌ت وێنه‌تان له‌گه‌ڵ گرتوه‌و به‌ ده‌فته‌ر رژانوتانه‌ به‌سه‌ریدا ، چونکه‌ تا رژێمی به‌عس هه‌بو پیاوی عوده‌ی بو ئه‌مرۆش ئێوه‌ کردوتانه‌ به‌کوره‌ گه‌وره‌ی بارزانی هه‌روه‌ک ئه‌وانی دیکه‌، منیش پێت ده‌ڵێم هه‌ڵی قورێنه‌ کۆڵه‌که‌ت ره‌نگینه‌، گه‌رتۆو حیزبه‌که‌ت میله‌ت په‌رست بونایه‌ ئه‌وا هه‌ر له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ت نه‌یارت بۆ دروست نه‌ده‌بو وه‌ک شێخ موعته‌سه‌م که‌ به‌ لیستی جیاواز دێته‌ ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ، تۆش هه‌ر قابیلی ئه‌وه‌ی هاورێی پیرو په‌ککه‌وته‌کان و فه‌ساده‌کانی ناو مه‌کته‌بی سیاسیت .
له‌ کۆتایدا پێت ده‌ڵێم رێکه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ کاکه‌ نه‌وه‌دا بکه‌ی ره‌نگه‌ قازانجت بێ نه‌ک جه‌لالی ، خۆ عه‌یب نیه‌ ، فارس ده‌ڵێ سیاست پدرومادر ندارد.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/10کاتژمێر  0:27  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی ناڕەزایی لە بەرامبەر بڕیاری لیستی داخراوی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەردەبڕن.

کاروان سالار - سلێمانی: هەڵمەتى واژۆ كۆكردنەوەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان بۆ پێداچونەوە بە بڕیارى پەرلەمان سەبارەت بە لیستى داخراوی هەڵبژاردنو گۆڕینى بۆ لیستى كراوە وەك ناڕەزایی دەربڕین و گۆڕینی بڕیاری لیستی داخراوی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات.

دوێنێ لە دانیشتنی دووەمی كۆمەڵێك ڕێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی لە بارەگای سكرتاریەتی ڕێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیان، یاداشتێك كە ئاراستەی هەردوو سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستانو سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران دەكرێت و بڕیاری چالاكی كۆكردنەوەی واژۆی ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و هەندێ كەسایەتی ڕۆشنبیر لە لایەن كۆمەڵێك ڕیكخراوەوە پەسەندكرا، ئامانجی سەرەكی چالاكییەكە ئەوەیە پەرلەمان پێداچونەوە بە بڕیارى پەسەندكردنى سیستمى لیستى داخراو بۆ هەڵبژاردنى ئەمساڵ بكاتو لە بری ئەوە لیستی كراوە پەسەند بكات، كە دواتر ئەو واژۆ یانەی كە لە لایەن ئەو ڕێكخراوانەوە كۆدەكرێتەوە لە ڕێگەی لیژنەیەكەوە پێشكەش بە پەرلەمان دەكرێت و بڕیاریشە هەڵمەتەكە لە ماوەی دوو هەفتەدا كۆتایی پێبهێنرێت.

--------------------------
هەڵمەتى واژو كۆكردنەوەى خەڵكو رێكخراوەكانى كوردستان بۆ پێداچونەوە بە بڕیارى پەرلەمان سەبارەت بە لیستى داخراوی هەڵبژاردنو گۆڕینى بۆ لیستى كراوە
 
 پێناسى هەڵمەتەكە: بریتیە لە هەڵمەتێكى هاوبەشی خەڵكو رێكخراوەكانى هەرێمى كوردستان بۆ دەرخستنى ناڕەزایی جەماوەرى كوردستان دژ بەو بڕیارەى پەرلەمان كە پێى وایە بۆ هەڵبژاردنى ئەم جارە لیستى داخراو پەسەندە، تاوەكو پێداچونەوەى بۆ بكاتو لیستى كراوە لە برى دابنێ.
 ئامانجەكانى هەڵمەتەكە :


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/10کاتژمێر  0:26  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 
چەخماخەی سەركەوتنی دیاربەكر و چەك دانانەكەی تاڵەبانی. کاروان سالار

هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە باكووری كوردستان بەڕێوەچوو، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیش بەسەركەوتنی گەلی كورد كۆتایی هات. ئەو شیمانەو بۆ چوونانەی لایان وابوو بە سڕینەوە و پاكتاوی گەلێكی چل ملیۆنی چۆك بە ئیرادەی بیست و چوار سەعات لە سەرپێی گەلی كورد لە دیاربەكردا دەدەن، لەو بڕوایە دام كە ئێستا گەیشتوون بەو ڕاستییەی كە دەنگ و ڕەنگ و جەسارەتی منداڵان و دایكانی باكووری كوردستان زۆر لە نەڕەی لە رزۆك و چەك و هێزو جبەخانەی تەكنەلۆژیای بەرزیان، خاوەن مۆراڵ و كەرامەت ترە!!؟

لە قۆناغێكی هەستیاری وادا كە دونیا بەزۆری و دەوڵەتی توركیا بەتایبەتی سیاسەتی لەسەر بێكاریگەر كردنی گەلی كوردە لە هەر چوار پارچەكە و بەتایبەت لە باكووری كوردستان، سەركەوتنی گەلی كورد لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی (29/3/2009)دا بەهەر ڕێژەیەك بێت واتاو گرنگی خۆی هەیە، بەتایبەت ئەگەر ئەو ڕێژەیە بەو جۆرە سەركەوتنەی ئەم جارەی پارتی كۆمەڵگای دیموكراتی بێت كە دوو هێندەی ڕێژەی دەنگەكانی چوار ساڵ لەمەوبەری بەدەست هێنابێت...

لەكاتێكدا ئەو هەموو فشارە داگیركاریی و ناوخۆییانەی كە لەسەر گەلی باكووری كوردستان بوو بە هەڕەشە و پێدانی بەرتیل، ناكرێت بێڵین بە سادەیی گوزەر بكات بەسەرماندا و چەند وشەیەكیش بێت لەسەری نەدوێین، لەكاتێكدا سەركەوتنێكی وامەزن كە بە پێی ئەنجامە سەرەتاییەكان زیاتر لە (99) بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شارەگەورەكان و شار و شارۆچكەكانی باكووری كوردستانی بەدەست هێنابێ.

لای هەمووان ڕوونە لە گەرمەی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنەكانی باكووردا دەوڵەتی توركیا بۆ خۆڵ كردنە چاوی گەلی كورد و كڕینی دەنگەكان و ڕووكەش كردنی دەوڵەتە بەناو دیموكراسییەكەی زۆر شێوازوو ڕێبازی وەك كردنەوەی كەناڵێكی تەلەفزیۆنی بەزمانی كوردی و چەند هەنگاوێكی تری لە بواری ڕاگەیاندندا گرتەبەر، وە بەدابەش كردنی خۆراك و زێڕو سەلاجە و ...هتد گەرەكی بوو دەنگی كورد بۆ خۆی مسۆگەر بكات، لە لایەكی ترەوە بەداخەوە لە ڕێگەی دوو حزبەكەی باشووری كوردستانەوە لە ڕێگەی بانگەوازییەكەی تاڵەبانی بۆ دانانی چەك لە لایەن گەریلاكانی پەكەكەوە، دەوڵەتی توركیا ویستی ئیرادەی كورد لە باكوور تێك بشكێنێت، وەك چۆن لە باشووردا تاڕادەیەك ئەمەی بۆ مەیسەر كراوە.


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/10کاتژمێر  0:22  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ئەى تاڵەبانى و بارزانى کەى سەروەت و سامانەکەیان ئاشکرا ئەکەن؟
ناسح عبدولرەحیم-هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com
ئەو هەڵمەتە چاکسازى و بەرەو پێشچوونانەى کە لە نێو حکومەتەکەى مالیکیەوە ڕوو دەدەن و ئێمە ڕۆژانە گوێمان لێى دەبێت و دەیبینین  لەلایەکەوە جێگەى دڵخۆشیە ،لەلایەکیترەوە  مایەى خەم پەژارەیە،جێگەى دڵخۆشیە لەبەر ئەوەى کە ئێمەش وەک بەشێک لە عێراق ئەو هەڵمەتە چاک سازییە پریشکیشى بەر ئێمە دەکەوێت و قازانجەکەشى ئێمە بەشدارین تێیایدا،لە لایەکەى تریەوە جێگەى نیگەرانى و خەم و پەژارەیە لەبەر ئەوەى ئەوان لە ماوەیەکى کەمتر لە پێنج ساڵ پێى گەشتن ئێمەى کورد نەماتوانى لەماوەى هەژدەساڵ پێى بگەین،مایەى داخە ئێمە ئیدیعاى ئەوەمان دەکرد ئەوان بێن لە ئێمەوە ئەزموون وەربگرن کەچى ئێستا ئەوان نەک هەر داوامان لێناکەن بەڵکو ئیجباریشمان دەکەن کە ئەزموونەکەى ئەوان چاولێبکەین . 
ساڵى ڕابردوو لە ژمارە 387 دا ڕۆژنامەى هاووڵاتى ڕیپۆرتاژێکى مایکڵ ڕۆبنى نوسەر لە پەیمانگاى ئینتەر پرایزى ئەمەریکى  وەرگێرایە سەر زمانى کوردى و بڵاوى کردەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات کە مەسعود بەرزانى خاوەنى 2ملیار دۆلاو تاڵەبانیش خاونى 400 ملیۆن دۆلارە ،هەروەها چەندین مەسەلەى ترى وەک دەستبەسەراگرنتى داهاتى کوردستان پاوەنکردنى پۆست پلەو پایە لە لایەن خێزانى ئەم دوو بنەماڵەیەوە و چەند مەسەلەیەکیتر ،ئەوەبوو لەبەرامبەردا مەسعود بەرزانى سەرۆکى هەرێم هەوڵى ئەوەى دا لە دەرەوەى هەرێم داواى یاساى لەسەر مایکڵ ڕۆبن تۆمار بکات بەڵام بەهۆى ئەو  جیاوازیە زۆرەى کە لە نێوان میکانیزمى کارکردنى دادگاکانى هەرێم و دادگاکانى ئەمەریکا هەیە و دڵنیابوونى بەرزانى لەوەى کە ناتوانێت دۆسیەکە بباتەوە،دڵنیابوونیشى لەوە کە نەک هەر ناتوانێت دۆسیەکە بیباتە بەڵکو دەبێت ناچاریش بێت تەواوى سەروەت و سامانەکەى کەشف بکات لەبەردەم دادگاو دادورە ئەمەریکادا،ئەبوو بەرزانى بە

بێدەنگیەکى گوماناوییەوە باس و خواستى نەما لەم دۆسیەیەدا لە کاتێکدا ئەوەى مایکڵ ڕۆبن و هاوڵاتى لەسەر بەرزانیان بڵاو کردووەتەوە پێنج هێندەى ئەو بڕە پارەیە کە لەبارەى تاڵەبانیەوە بڵاو کراوەتەوە،بەڵام  تاڵەبانى لەسەر ئاستى ناوخۆى هەرێم کارى کردوو  هەستا بە تۆمارکردنى داوایەکى یاساى لەسەر ڕۆژنامەى هاووڵاتى لەبەرامبەر  ئەمەشدا دادگا وەک پیشەى هەمیشەیی ڕۆژنامەى  هاووڵاتى لە ڕیزى دۆڕاودا حیسابکرد و تاڵەبانیشى لە ڕیزى براوەدا دانا،بەڵام دەکرێت ئێستا لە دادوەرو دادگا بپرسین ئەگەر هاتوو  لەکاتى ناچار کردنى تاڵەبانى بە کەشف کردنى سەروەت و سامانەکەى ئەگەر دەرکەت تاڵەبانى خاوەنى ئەو بڕە پارەیە ئەوکات چى دەڵێیت؟ بەختیار عەلى لە ڕۆمانى شارى مۆسیقارە سپیەکاندا زۆر بە جوانى ئیشارەت بەوە دەکات کە حاکمەکانى ئەم وڵاتە چۆن چۆنى بینایان دزارە و بەچاوى خۆیان شتەکان نابینن بەڵکو بە چاوى بەرژەوەندەیەکانى بەرپرسان و ئەوانەى فرمانیان پێدەکەن مەسەلەکان دەبین و بە بێئەوەى هەڵسەنگاندنێکى واقیعانەى بۆ بکەن بەڵکو بە بەرژەوەندەى بەرپرسان حوکمەکە دەر دەکەن.بەخیتار على دەڵێت "ئەمانە چ جۆرە حاکمکێن هەموومان دەبینن دەکوژرێین چاوەڕێن سەرووى خۆیانە فرمانیان پێ بکەن تا باوەڕ بە چاوى خۆیان بکەن ،مەعاشە چڵکنەکەى خۆیان لە عەدالەت بەلاوە گرنگتر..." بەڕاستى کتومت بەختیار بەباشى پێکاویەتى و بەدۆڕاندانى ڕۆژنامەنووسان و ڕۆژنامە سەربەخۆکان لە لایەن دادگاو دەدوەرەکانى کوردستان لە بەرامبەر بەرپرسان و سیاسیەکان گەواى ڕاستى و دروستى بۆچوونەکەى بەختیا على دەسەلمێنێت و واقیعى ئەمڕۆى دادگاکان و ئەو دەستێوەردانانەى کە لە کارووبارى دادگاکاندا دەبینرێت و دەبێسترێت بۆخۆى سەلمَنەرى ئەو ڕاستتیەیە کە ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنووسە سەربەخۆکان دۆڕاوى ڕاستیەکان نین بەڵکو دۆڕاوى دەستى دادگایەکى تاسەر ئێسقان حیزبین.

تێبینى/
ئەم وتارە لە ژمارە 440 ڕۆژنامەى رۆژنامە بڵاو بووەتەوە


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/9کاتژمێر  3:37  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

بە گۆڕى بابى سوێندى ئەدەم كەوەڵام باتەوە بەڕاستى !؟ یان ئەم سى هەزار دینارەى دایناوە بۆ پێشمەرگەى ئەیلوول هەر بۆ ئیهانەى خەڵكیە ؟ قادر

خوێنەرى بەڕێز \ من نامەوێت تانە و تەشەر لەهیچ كەسێك بدەم كە بە ئەمەك و بەوەفا بێت بۆ گەل و نەتەوەكەمان بە تایبەتى بزوتنەوەى رزگارى خوازى گەلەكەمان !
ئێمە پێشمەرگەى ئەیلول بووین ! بەڵام ڕەوشتمان و وەفامان و زەمیرمان و رۆشنبیریمان
و بە ئەمەكیمان بۆ گەلەكەمان زۆر بەرزترە لە ڕەوشتى مەسعود بەرزانى !

مەسعود بەرزانى دوو رۆژ دواى ڕاپەرَینى 1990 هات بۆ سلێمانى بۆ بەردەم مزگەوتى على كمال ! سەیارەیەكى خۆى دوسەیارە ى تریش چەند كەسێكى كەمى لەگەڵ بوو !

ڕەش و رووت ! زمان لەدەمیا نەبوو قسەیەك بكات بۆ ئەو جەماوەرە!! چونكە جەماوەر ڕاپەڕینى كرد ئەمان هاتنە سەر سفەرە حازرى ! بڕوابكەن ئەو مەسعود بەرزانیە ئەو كاتە دە دینارت بدایەتێ !وەكو مردوو زیندو بكەیتەوە وابوو ! خاوەنى پێنج دینار نەبووە !
بەڵگەشم بۆ ئەوە ! خەنجەرەكەى بارزانى باوكى فرۆشت بە كابرایەكى بەریتانى بە پەنجا هەزار دینارى سویسرى ئەوكاتە ! ئەمەش وەكو بەشێك لەشەرەفى لە شەرەف و كەلتورى باوكى بوو كە فرۆشتى ! جا لەو كاتەوە دەركەوت كە مەسعود بەرزانى گوێ نادات بە بەڕەوشتى خۆى بە خانەوادەكەى بە گەلەكەى ! هەرچى زەڕڕەیەك وەفا هەبێت تیا نەماوە ! خوێنى شەهیدان و ئەنفال و ستەم لێكراوان لە زاكیرە و یادەكانیا نەماوە !!!
مەسعود بەرزانى هەرچى نەوت و داهاتى گمرگ و موڵكى خەڵك و حكومى و پارەى %17 ى بوجەى كوردستان كەلەلایەن حكومەتى مەركەزى هەیە هەمووى برد و لە بانقەكانى دەرەوە قایمى كردوون ! خۆى و مەسرو و نێچیرو مێیچیر و چەند كاسە لێسێكى خۆیان نەبێت ! حساب بۆ هیچ پێشمەرگەیەكى ئەیلوول و گوڵانیش ناكەن!


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/9کاتژمێر  3:35  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ئه وانه ی سه رشۆڕو ملکه چی سه رانی بنه ماڵه ی مه سعود و جه لال و یه کیه تی و پارتی و حزبه کانن کۆیله نو خۆیان فرۆشتووه به ده سه ڵات ده چنه زبڵدانی مێژووه وه.    
کوردێکی ئازاد

مرۆڤه هه لپه ره سته کان له کۆمه ڵگا دوا که وتوه کانی ژێر ده سه ڵاتی بنه ماڵه و هۆزه دیکتاتۆره ناسیاسیو میلیشیاییه کاندا هه ڵپه ی ده وڵه مه ندبونو ناو ده رکردنو حه زی سێکس و تاوان زۆر هۆکاری تر به ره و ملکه چی و به کۆیله بون و ته سلیم بون به ده سه ڵاتیان ده بات، ئه وانه ی ملکه چی و سه رشۆڕی له به رامبه ر ده سه ڵات دا هه ڵده بژێرن له نێوان ژیری و گه مژه یدا خۆیان و خه ونه کانیا ده که نه قوربانی و خه ونه کانیشیان بچوکو  تادێت بچوکتر ده بنه وه،
له وانه یه مرۆڤێک که سه رشۆڕی و ملکه چی و نه نگی و شه رمه زاری و به کارهێنان و سوکایه تی قبوڵ ناکات ژیانی پڕبێت له سه ختی و ده ردی سه ری به ڵام ئه گه ر مرۆڤه که که مێک هۆشیارو بزێو بێت هه وڵ ده دات هه لی جوان و زێڕین بقۆزێته وه و ژیانێکی ئاسوده تر بۆ خۆی و که سوکاری بخولقێنێت، بیگومان جیاوازی گه وره له نێوان چۆنیه تی و چه ندایه تی بژێوی ئه م دوو کارێکته ره دا ڕه چاو ده کرێت و ده بینرێت،
گرنگترینیان ئه وه یه که ئه مان ئازادن و هیچ قه یدو به ندێکی کۆمه ڵایه تی و ئابوری و ڕامیاری و هتدا... نایان به زێنێت! ئه وانیش کۆیله ی ئه و قه یدو به ندانه نو به زیو بێده سه ڵاتن، به زیوه کان ده بنه کۆیله ی به هره مه ند بون له جیهانی ده ره وه و ده وروبه ریان واته له پێناوی ماتریاڵ ماده و که ره سه و که لوپه لی پێداویستیه کانی ڕۆژانه ی خۆیاندا که سه ره تایترین پێداویستیه کانی ئه وانه و بێ هیچ قه یدو به ندێکیش ده بێت لێی به هره مه ند بن به ڵام له به ر هه لپه رستی و حه سودی و نه فامی و گێلیو خۆ خه ڵه فاندن بۆ به ده ستهێنانی کاڵا کتوپڕ خۆیان له ڕیزی کۆیله کاندا ده بیننه وه، له کۆمه ڵگاکه ی له مه ڕخۆشماندا، ده سه ڵات کۆیله ی دڕنده ی و تاوان و خزمایه تی و بنه ماڵه په ره ستی و پاره و پولنو ئه وانه ش به ده وریانه وه ن قوربانی نه خوێنده واری
و هه لپه رستی و ملکه چین وه ک ئه مانه ی ناو ئه و دوو وێنه که کۆیله ی ده سه ڵاتو هه ردوو بنه ماڵه ی جه لال و مه سعودنو  هیچی تر.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/9کاتژمێر  3:33  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 
پێ ده‌چێت ئۆباما کتێبه‌ ئینگلیزیه‌که‌می خوێندبێته‌وه. سه‌ردار پشده‌ری

دوای ده‌رچونی کتێبه‌ ئینگلیزیه‌کانم ساڵی 2008، نمونه‌ی کتێبه‌کانم بۆ سه‌رۆک و سیاسه‌تمه‌دارانی دنیا ناردوه‌، له‌ناو ئه‌واندا بۆ ئۆباما پێش ئه‌وه‌ی که‌ ببێته‌ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا، ئۆباما له‌و سه‌رده‌مه‌دا کاروباری که‌متر بوو ره‌نگه‌ چاوێکی به‌ کتێبه‌که‌مدا بخشاندبێ به‌تایبه‌تی به‌و به‌شه‌ی ساڵی 2003 و هێرشی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر عێراق.

 

http://www.authorhouse.com/Bookstore/ItemDetail.aspx?bookid=45625

له‌ قوڵای کتێبه‌کانم دا سێ خاڵی گرنگ به‌دی ده‌کرێ:
1 – کورد داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌کات.
2 – کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی هه‌ژار نیه‌و خاوه‌نی چوارسه‌د هه‌زار ملوێن به‌رمیل نه‌وته‌.
3 – کورد خۆشحاڵ بوو به‌ گۆڕانکاری رژێمی عێراقی به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵه‌ی کرد له‌ هێنانه‌ سه‌رکاری ئه‌و گروپه‌ی که‌ پێیان ده‌گوتن ئۆپۆزسیۆنی عێراقی (INC) به‌ کوردو عه‌ره‌به‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ش به‌شداری هه‌موو ئه‌و مه‌ینه‌تیانه‌ن که‌ به‌سه‌ر ته‌واوی عێراق و کورد دا هاتوه‌ له‌ 30 ساڵه‌ی رابردوودا، زۆر به‌ ووردی گه‌نده‌ڵیه‌کان و دزی نه‌وتم له‌ ته‌واوی عێراقدا ئاشکرا کردوه‌.

کاک مه‌سعودو کاک نێچیر ئه‌مڕۆ به‌په‌له‌ رۆیشتن بۆ به‌غداو چونه‌ لای مام جه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئۆباما گه‌یشته‌ عێراق هه‌مویان له‌ به‌غدا حازر ببن و به‌یه‌که‌وه‌ له‌پاڵ خه‌لیل زاده‌ی کۆنه‌ دزی هاورێیانه‌وه‌ که‌ پێشتر باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا بوو چاویان به‌ ئۆباما بکه‌وێ، به‌ڵام تۆزو خۆڵی کتێبه‌کانم رێگای له‌ دیتنی ئۆباما گرت و با بزانین چی تریشی به‌دواوه‌ ده‌بێ.


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/9کاتژمێر  3:32  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

'' ناوه‌ندێتیی دیموکراسیی'' نا ، ئه‌دی چی !؟

دارا ئه‌حمه‌د 

زۆربه‌ی ئه‌و حیزب و رێکخراوه‌ رامیارییانه‌ی که‌ تا ئێستا باسیان له‌ دیموکراسیی کردووه‌ یان خۆیان به‌ به‌شێک له‌ بزاڤی کۆمۆنیستیی زانیووه‌.. په‌یڕه‌وی پرانسیپی ''  ناوه‌ندێتیی دیموکراسیی''یان کردووه‌ .. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی نێوخۆی حیزب و کار و چاڵاکییه‌کانی سه‌رکردایه‌تیی و ته‌واوی ئه‌ندامان و یه‌که‌ رێکخراوییه‌کانیان پێ‌رێکبخه‌ن که‌ پێکدێ له‌ ناوه‌ندێکی به‌هێز و بڕیارده‌ر بۆ یه‌کێتیبوونی حیزب و گونجاندنی به‌ چه‌مکی دیموکراسیی و ره‌فتارپێکردنی.. تا هه‌ر ئه‌ندامێک به‌ پێی توانا و سه‌نگایی خۆی و له‌ جێی شیاوی خۆی به‌شداریی داڕشتنی رامیاریی حیزب بکا و ئه‌رک و چاڵاکییه‌کانی تێدا ئه‌نجام بدا و مافه‌کانی خۆشی تێدا وه‌ده‌ستبهێنێ، به‌و پێیه‌ی که‌ ئه‌و پرانسیپه‌ کۆمه‌ڵێک رێسای وه‌ک '' سه‌رکردایه‌تی به‌کۆمه‌ڵ، یه‌کێتیی هزر و رامیاریی و رێکخراوبوون، ره‌خنه‌ و ره‌خنه‌له‌خۆگرتن، ملکه‌چی که‌مینه‌ بۆ زۆرینه‌، ئازادیی گفتوگۆ و راده‌ربڕین، و چه‌ندانی‌تر '' ی هه‌یه‌ حیزب له‌ هه‌ردوو دیارده‌ی لیبرالیی و دیکتاتۆریی ده‌پارێزێ و ده‌توانێ به‌ شێوه‌یه‌کی رێکوپێک کاری رێکخراوبوون و چاڵاکییه‌کانی حیزب جێبه‌جێ بکا.

دیاره‌ '' ناوه‌ندێتیی دیموکراسیی '' له‌ گۆڕه‌پانی رامیارییدا به‌بێ بوونی ده‌زگه‌یه‌کی وه‌ک حیزب ره‌فتارپێکردن و جێبه‌جێکردنێکی له‌باری بۆ ناڕه‌خسێ و حیزب و حیزبایه‌تییش به‌بێ ئه‌و وه‌ک سه‌نگه‌رێکی بێ قه‌ڵایه.. بۆیه‌ شایانی هێنده‌ له‌سه‌روه‌ستان نییه‌.. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێ بگوترێ که‌ وه‌ک رێوشوێنێکی ساخته‌کاریی نێو حیزب جگه‌ له‌وه‌ی دیارده‌یه‌کی ناسروشتیی په‌ره‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی رامیارییه‌ له‌ رووی


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/9کاتژمێر  3:31  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

هەڵەبجەو باندە گیراوەکانى ئەکرەمى ئەحۆلێ
کاردۆخ هەلەبجەیى
هەرچەندە ماوەیەکى زۆرە جەلالیەکان تەواوى توانای خۆیان خستوەتە گەر بۆ ناشیرین کردنى هەلەبجەوهەلەبجەییەکان بەلام بەپیچەوانەوە رۆژ بەرۆژ هەلەبجەییەکان روسورو سەربەرزئەبن وجەلال وچڵکاو خۆرەکانیشى شەرمەزارو ڕیسواتر دەبن.ئەکرەمى ئەحۆلێ بەڕێوەبەرى ئاسایشى شارەزوور کە نەخوێندەوارێکى مشەخۆرى دزى داردەستى جلالیە دۆڕاوەکانە ماوەیەکە کەوتوەتە هەوڵدان بۆناشیرین کردنى ناوو ناوبانگى هەڵەبجەوهەلەبجەییەکان لەڕێگەى بڵاوکردنەوەى چەندهەواڵێکى ناڕاستەوە کەهیچ بنەمایەکی ڕاستى نیە جگە لەدرۆو خۆبردنەپیشەوە لاى جلالیە دۆڕاوەکان. لەماوەى ڕابردودا ئاسایشى شارەزوور لەڕێگەى کەناڵە ڕوزەردەکانى یەکێتیەوە هەواڵى دستگیرکردنى باندێکى فڕاندنى هاوڵاتیانیان بڵاوکردەوە لەهەڵەبجە .لەهەواڵەکەدا هاتبو کەباندە دستگیرکراوەکە لە دوو پیاوو ژنێک پێک دێت وکارى فڕاندنى منداڵێکیان ئەنجامداوەو دۆسیەکەیان ڕەوانەى دادگاکراوە.بەڵام ئێستا هەموو خەڵکى هەڵەبجە پرسیارى ئەوە لەئاسایش وئەکرەم دەکەن ئەگەر ئەوباندە ڕاست بو بۆچى ئازادتانکردن وئێستە لەناوبازاڕى هەڵەبجە بەبەرچاوى خەڵکەوە پیاسە ئەکەن !!!لەهەفتەى ڕابردوشدا بەهەمانشێوە هەواڵى دەستگیکردنى باندێکى ئاژاوەگێڕ لەهەڵەبجە بڵاوکرایەوە. بەڵام لاى هەموو خەڵکى هەڵەبجەش ئەم درۆیە زانراوەو دورە لەڕاستیەوە. ئەوەى لەلایەن ئەو گەنجانەوە کراوە هیچ پەیوەنى بەئاژاوە گێڕیەوە نیەو کارێکى گەنجانە بوەو کلۆریان کردوەتە ناو دەبەى ساردى و بۆبەسەربردنى کاتى خۆیان ئەوکارەیانکردوەو هیچ زەرەرو زیانێکى لەکەس نەداوە. ئیتر نازانم کارى ئاژاوەگێڕى چى و باندى چى کاک عمید ئەکرەمى نەخوێندەوار!!!من لەئەکرەمى کۆیلەوترسنۆک ئەپرسم ئەو هەموو تلیاک کێش وبازرگانانەى تلیاک کە لەئاسایشى شارەزوور گیران زۆربەیان خەڵکى تەویڵە بون بۆ بڵاوت نەکردنەوە ؟! وەڵامەکەى لاى خەڵکى هەڵەبجە ڕونە ئەویش ئەوەیە ئەو تلیاکیانە هاوڕێى تلیاک کێشان وتلیاک فرۆشتنى حمەى حمەسعى وجمیل هەورامین و ئەکرەمى ئەحۆلیش ئەڵقەلەگویى حمەى حمەسعى یە. من بەئەکرەمى ئەحۆل ئەڵێم تازوە دەستلەکابکێشێتەوەو واز لەوکارەبهینێت کەهیچى لێ نازانێت.بازیاتر ڕیسوانەبێت و تا تەواوى بەڵگەکان نەخراونەتە ڕوو بڕۆ دەست لەکاربکێشەوە بڕۆ......

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/5کاتژمێر  23:8  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

كۆسرەت رەسوڵ و مەلا بەختیار و لە كوێبوون كاتێك خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى درانە بەرچەقۆ
ڕه‌خنه‌
ناسح عه‌بدولڕه‌حیم:
هەڵەبجەىشەهید
Nasehh2007@yahoo.com

زانكۆ وەك مەڵبەندێكى ئەكادیمى و وەك ناوەندێكى پێگەیاندن و هۆشیار كردنەوەى تاكەكانى كۆمەڵگا هەمیشە خەتەرێكە بۆ دەستەڵات و بەرپرسان,كلتورى سیاسى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عەقڵیەتى فەرمانڕەواى لەم ووڵاتانى ڕۆژهەڵات پایەكانى لەسەر بێدەنگى و ناهۆشیارى تاكەكانى نێو كۆمەڵگاكەى خۆى داكوتییوە,ئەوەى پایەى سیستمى دەستەڵاتە دیكتاتۆرەكانى ڕۆژهەڵات قائم دەكات ناهۆشیار و تَێنەگەیشتنى عەقڵى تاكەكانى نێو كۆمەڵگایە لەبەرامبەر ماف و ئازادیەكاندا,ئەو میللەتەى نەزانێت ماف و ئازادیەكانى چییە,ئەستەمە بتوانێت لە كۆیلەتەیتى ڕزگارى ببێت,زانكۆ ناوەندى پێگەیاندنى تاكى ئازاد و هۆشیارە تاكێك كە باوەڕى بەوە هەبێت كە ماف و ئازادیەكان ئەو شتیە كە هەر سازشكردنێك لەسەرى لە كۆیلەیەتیەوە نزیكتر دەخاتەوە,بەڵام ئایا زانكۆكانى كوردستان شوێنى پێگەیاندنى تاكى ئازاد و خاوەن ئیرادەن؟ئەمە ئەو پرسیارەیە ناتوانرێت هەروا بە ئاسانى حوكمى لەسەر بدەین ئێرەش شوێنى وەڵام دانەوەى نییە,بەڵام دەستەڵاتێك هەموو هەوڵێك بۆ بەرتەسك كردنەوەى سنورەكانى ئازادى بێت ,دەستەڵاتێك لە بینى ئاپۆڕەى خەڵكى دەست بەتاڵ بترسێت,دەستەڵاتێك لە نوزەى شەرمنانەى خوێندكاران بترسێت,بە چ ڕوویەكەوە داستانەكانى ڕابردوویان لە شاشەكانى حیزبەوە بۆ ئێمە دەگێڕنەوە؟

من نامەوێت لەبارەى ڕاپێچكردنى خوێندكارانى زانكۆ و پەیمانگاكان و ناوەندى دواناوەندیەكانى شارى سلێمانى بۆ كۆبوونەوەیەكى حیزبى و چەند وتارێكى سواوى بەرپرسان بدوێم چونكە ئەو جۆرە كارو كردەوە بەعسیانە هەر لە عەقڵیەتى دواكەتووى بەرپرسانى یەكێتى و پارتییە دەوەشێتەوە.

ئەگەر كەس ئەم بەرپرسانەی ئێستاى یەكێتى نەناسێت ئەوا خوێندكارانى زانكۆى سلێمانى باش دەیانناسن و باش لەوەش ئاگادارن و لەبیریان نەچووەتەوە كە لە نیوەشەوێكدا هێزەكانى سەر مەلا بەخیتارو كۆسرەت و بەرزان و ئەرسەلان بایز هەڵیان كوتایە سەر خوێندكارە مانگرتووەكانى زانكۆى سلێمانى كە لەبەردەم سەرۆكایەتى زانكۆ مانیان گرتبوو خێمەیان هەڵدابوو داواى حەق و مافى خۆیانیان دەكرد,خوێندكارانى زانكۆ باش ئاگادارن كێبوون ئەوانەى بەچەقۆ لە نیوەشەودا خوێناوى كردن؟خۆ ئەلقاعیدە نەبوو ؟خۆ پاراستنیش نەبوو؟خۆ بەعسیش نەبوو ...خۆ...منیش نەبووم ؟بێگومان حیزبەكەى كۆسرەت و مەلا و ئەرسەلان بایز و بەرزانى بوون لە نیوەشەودا خوێندكارانى زانكۆى سلێمانیان خەڵتانى خوێن كرد!
ئەگەر كۆسرەت و مەلا بەخیتیارو ئەرسەلان بایز و بەرزان خەمخۆرى خوێندكارانى زانكۆن ئەى ئەو شەوەى هێزەكانتان زانكۆى سلێمانیان هەتك كردو حەرەمى زانكۆیان خستە ژێر پێتانە ئێوە لە كوێبوو ؟خەریكى چى بوون ؟بۆ هیچ دەنگێكتان نەبوو؟
بۆیە پێویستە بەرپرسان باش بزانن ئەگەر خوێندكارانى زانكۆ نەیانتوانبێت یان نەیەویستبێَت بە چەك تۆڵەتان لێبكەنەوە ئەوا سندوقەكانى دەنگدان ئەو سەنگەرەیە كە خوێندكارانى زانكۆ لێیەوە دوا تیرى خۆیان ئارستەى سەرسنگتان دەكەن و بۆ هەتا هەتایە خۆرى دەستەڵاتان بەرەو ئاوابوون بە ڕێدەكەن.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/5کاتژمێر  2:7  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ژیانمان له‌ده‌ست گورگی هار قوتار کرد، به‌ڵام هاویشتمانه‌ به‌رده‌م چه‌قه‌ڵ! عوسمان ئاڵی مه‌رانی.
هێشتا به‌دڵی من له‌ ڕۆژنامه سه ربه خۆکان نانوسرێت ،هێشتا ره‌خنه‌و ناو زراندنی جه‌لال و مه‌سعودو هاوپێوه‌نده‌کانی خاتر ده‌گیرێن ، ئه‌مانه‌ ده‌بێت بێ ئابرویان بکه‌یت حه‌یاو ناموسیان له‌ هه‌مو دونیا بۆ نه‌هێڵیت ، که‌رامه‌تیان بشکێنیت ، بیانه‌که‌ی به‌ په‌رۆی بێنوێژ، شه‌ره‌فیان بروشێنیت، هه‌رچه‌نده‌ له‌ مانه‌ بێشه‌ره‌ف تر نیه‌، وه‌ک سه‌گ سنکیان که‌یت، بیان که‌یت به‌ قوربانی سه‌گ، چونکه‌ سه‌گ حه‌یوانێکه‌ به‌ڵام هه‌زار هێنده‌ی جه‌لال و مه‌سعود و هه‌تیو مچه‌کانی چوار ده‌وریان به‌وه‌فایه‌، ئه‌مانه‌ تاسه‌ر ئێسقان خائین و تاوانبارن ، خوێن مژو به‌کرێ گیراون ، ئه‌مانه‌ کاسه‌لێسی دوژمنانی کوردبون له‌وه‌ته‌ی هه‌ن، ئه‌مانه‌ ده‌بێ سیخی سور بکه‌ی به‌ سکیانداو داخیان بکه‌ی ، لوتو گوێیان ببری ، به‌چه‌سپی دوقولوی ئه‌سڵ په‌ڵه‌ی ره‌ش به‌نێو چاوانیانه‌وه‌ بنه‌خشێنی، هێشتا هه‌ر به‌دڵی من نابێ.

وه‌رن با کوده‌تایان لێبکه‌ین ، وه‌رن با به‌ردبارانیان بکه‌ین ، وه‌رن باشاربه‌ده‌ریان بکه‌ین ، وه‌رن باسامنه‌کانیان له‌ نێو خه‌ڵکی هه‌ژارو لێقه‌وماودا دابه‌ش بکه‌ین ، نه‌هێڵن به‌ پێلاوه‌کانی پێی خۆیانه‌وه‌ ده‌ربازیش ببن ، با به‌ پیی پێخاوس ئه‌م ووڵاته‌ به‌جێ بهێڵن ، وه‌رن به‌ به‌ ریباته‌ سوره‌کانیان بیان خنکێنین. وه‌رن به‌ قسه‌م بکه‌ن ئه‌گینا دوارۆژێکی نادیار چاوه‌رێمان ده‌کات ، چونکه‌ ئه‌مانه‌ هه‌تیومچه‌ن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان رۆژێک دادێ بمان فرۆشن هه‌روه‌ک فرۆشتوینیان، ئه‌وه‌نیه‌ جه‌لال چه‌کی له‌ تورک  وه‌ر گرتوه‌ بۆ لێدانی په‌که‌که‌ ، ئه‌وه‌نیه‌ پێیه‌کیان له‌ ئێرانه‌و پێیه‌کیان له‌ تورانه‌، تۆبڵێی بۆچی ده‌چن ؟
ئاخر کوردی به‌ش مه‌ینه‌ت تۆ له‌ده‌ست گورگ خۆت نه‌جات دا به‌ڵام خۆت هاویشته‌ به‌رده‌م چه‌قه‌ڵ، پێت وانیه‌ رۆژێک برسی ببێ بتخوا؟ جا به‌خۆت ده‌زانی که‌ نه‌ی خواردوی، راپه‌رینت کرد هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژی به‌ڵام مافیاکانی کوردستان دوهه‌م ئۆکسجینی کاربۆنیشی لێ گرتویت ، ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی کردوییت هه‌رچی درگا هه‌یه‌ لێی داخستویت، چاوه‌رێی چی ده‌که‌ن ، ده‌یخه‌نه‌ ده‌ست خوا ؟ ده‌ڵێن خوا که‌ریمه‌، منیش ده‌ڵێم خوا که‌ریمه‌ ، به‌ڵام خۆ خواش ئه‌قڵ و شعوری پێ به‌خشیوی تا چاک و خراپ جودا بکه‌یته‌وه‌ ، بۆیه‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ گوێی ئه‌م ریشه‌ سپیمه‌ بکه‌ن و یه‌ک بگرن بۆ له‌ناو بردنیان ، ئێوه‌ش نوسه‌رانی کوردستان پۆست سیاسه‌تی نوسینه‌کانتان بگۆرن ، نه‌رمی مه‌نوێنن له‌ نوسینه‌ کانتان ، ره‌خنه‌ کانتان نه‌ک به‌چه‌کوش به‌ڵکو با به‌ مێکوتێکی سه‌رزلبێت، وابێت مێشکیان پان بکرێته‌وه‌ ،ئێوه‌ ش ره‌وه‌ندی کورد ووڵاتانیان لێ تێبگه‌یه‌نن ، پییان بڵێن ئه‌مانه‌ له‌ میله‌ت بوون به‌ هه‌ژدیهای حه‌وت سه‌ر گه‌ر فریامان نه‌که‌ون حه‌په‌لوشیان کردوین، کێچ بکه‌نه‌ که‌وڵیان تا به‌ده‌نگتانه‌وه‌ دێن، ئێوه‌ ستافی کوردستان پۆست دیکۆمێنته‌کان زیندانی مه‌که‌ن لای خۆتان ، نیشانی هه‌مو دونیای بده‌ن ، پیان بڵێن ئه‌مانه‌ شه‌ره‌فی میله‌تێکی مه‌زڵومیان له‌ به‌ین برد، سامانی ئه‌م گه‌له‌یان تاڵان کرد .پێیان بڵێن ئه‌وه‌ی به‌عس بۆی ته‌واو نه‌کرا ئه‌مان به‌زیاده‌وه‌  ته‌واویان کرد.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/4کاتژمێر  4:52  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

دژه مه لاییه ک: سۆران کورە گەورەکەى مەسرورى جاش و
برا خائینکەى سەلام عبدوولاى جاش
سۆران مارف بە شەهادەى 4ى ئادەییەوە دەبیتە بەریوەبەر لە یەکیک لە فەرمانگەکانى وەزارەتى رۆشنبیرى لە حکومکەت لەبەر ئەوەى کار بۆ دەزگاکانى پارا ستن دەکت و حساب بۆ هیچ کەس ناکات لەئایندە زانیارى زیاتر دەدەینە ئیوە

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/4کاتژمێر  4:51  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

رۆژی دوشه‌مه‌ 6\ 4 \2009 هه‌ردو وه‌زیری ناوخۆو پێشمه‌رگه‌  له‌ په‌رله‌مان سوێنده‌ درۆینه‌که‌ده‌ خۆن! عوسمان ئاڵی مه‌رانی .

به‌ر کوڵێک له‌ وته‌ به‌نرخه‌کان.
ئه‌وه‌ی ئه‌م مافیا کوردانه‌ ده‌یکه‌ن عوسمانیه‌ کانیش نه‌یان کردوه‌.
کوردێکی دڵسۆز.

هه‌ر ئه‌وه‌تان ماوه‌  وه‌ک عوسمانیه‌کان سه‌رانه‌ له‌ خه‌لکی قه‌ڵه‌و وه‌ربگرن و بڵێن گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند نیت چۆن وا قه‌ڵه‌و بوییت. کوردێکی دڵسۆز.

ئێوه‌ش مه‌سعودو جه‌لال ورگی ژنی حامیله‌ هه‌ڵبدرن نه‌ بادا له‌ باتی منداڵ لیره‌ی تێدا بێت، وه‌ک  عوسمانلیه‌ کان. کوردێکی دڵسۆز.

پیاوه‌کانی ئێوه‌ش جێگای موراقیبی  ده‌ره‌به‌گه‌کانی  ئه‌و سایان گرتۆته‌وه‌. کوردێکی دڵسۆز.

دیموکراسی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌ عه‌مه‌لی کردنی بڤه‌یه‌. بارزانی نه‌مر

زۆر ئاساییه‌ موچه‌که‌ی ته‌حسین شاوه‌یس  له‌ موچه‌که‌ی مامه‌ ریشه‌ زیاتر بێت. بارزانی نه‌مر.

به‌سه‌ری مه‌سعود به‌ گۆری ئیدریس، ناچارتان کردین ببین به‌ پۆلیس، پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین.

 زۆر ئاساییه‌ با ئومێدی برایم به‌گی قاجری داوای ته‌سکه‌یه‌ له‌ تۆفیقی ره‌عنا ی مه‌فره‌زه‌خاسه‌ ،بکوژه‌که‌ی  باوکی بکات، وه‌زیری شه‌هیدان.

باموچه‌ی کادیره‌ دێرینه‌ کان له‌ کۆنه‌ جاشه‌کان که‌متر بێت ، مه‌سعودبارزانی.

سۆره‌ قونده‌ره‌، بارزانی نه‌مر.

مادام جه‌مال مۆرتکه‌ له‌ سه‌ر زه‌عیم علی به‌ جواب هاتوه‌  فه‌له‌جی بکه‌ن، سیداد بارزانی،
زه‌عیم عه‌لی خوێری پیاو ده‌رچو ، کوردێکی دڵسۆز،


زۆر ئاساییه‌ براکه‌ی من بنێشتی ناوده‌می کیژۆڵه‌یه‌کی کورد به‌ 75 هه‌زار دینار بکرێت ، به‌لام پیاوێکی هه‌ژار رسقی منداڵه‌ کانی باله‌سه‌ر کۆکردنه‌وه‌ی قوتوی بیره‌و بیبسیبێت له‌ سه‌یرانگاکاندا ، وه‌زیری شه‌هیدان.
ئیدی جارێ هه‌ ئه‌م مانشێتانه‌م به‌ بیردا هاتوه‌ گه‌ر ته‌مه‌ن مه‌ودا بدات مانشێتی دیکه‌تان بۆ ده‌خه‌مه‌رو ، به‌ڵام لێره‌وه‌ ده‌جینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سڵی بابه‌به‌ته‌که‌مان تکایه‌ له‌گه‌ڵمان بن.
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ تیشک بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی که‌ به‌ پێنوسی هیشمام
باوه‌ قوبی نوسراوه‌ ( ئیتر پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی به‌ شاهید ده‌گیرێن) من له‌ و بابه‌ته‌ که‌م ناکه‌مه‌وه‌ و زۆریش له‌ جێگای خۆی نوسیبوی ، چونکه‌ راست ده‌کات و موباله‌غه‌ی تێدانیه‌ که‌ پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی  هه‌رچی ره‌سیدو متمانه‌ هه‌یه‌ نیانه‌ چی لای ده‌سه‌ڵات و چی لای جه‌ماوه‌ر  به‌و پییه‌ی که‌ پیشمه‌رگه‌ی مه‌لایی له‌وه‌ته‌ی هه‌ن سواڵیان پێ ده‌شێ  هه‌ر بۆیه‌  مه‌لا به‌شیر گه‌وره‌ مه‌لاو عالمی هه‌ولێر له‌ خوتبه‌یه‌کی نوێژی هه‌ینیدا له‌ مینبه‌ره‌که‌یه‌وه‌ به‌ ئاشکرا داوای له‌ خێر خوازانی شاری هه‌ولێری کرد که‌ پێشمه‌رگه‌ هه‌ژارترین چینی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن و هه‌رچی زه‌کات و سه‌ر فتره‌و خێرو حه‌سه‌ناتێک که‌ ده‌یکه‌ن  بیده‌ن به‌ پێشمه‌رگه‌ و خوای گه‌وره‌ش دو به‌رامبه‌ر ئه‌و خێره‌تان بۆ ده‌نوسێ .
ئه‌مه‌ تائێره‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی  له‌مه‌ زیاتر بنه‌ ماڵه‌ روره‌شه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فاو  کوره‌ درۆزنه‌که‌ی به‌ ناوی مه‌سعود ئابرویان نه‌چێ  که‌ هه‌میشه‌ به‌ قسه‌ زله‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌کات به‌ ئازیزترین که‌س لای خۆی  ئه‌مه‌ش وه‌ک پیشه‌ی هه‌مو جارێکی ئه‌م درۆ قه‌باره‌ گه‌ورانه‌ ده‌کات  و ئه‌وانه‌شی که‌ به‌ راست ده‌که‌ی ئه‌زبه‌نی وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه‌ له‌ خۆی درۆزانترو کڵاوچی و بێ ئابروترن، ئه‌گینا له‌ چی قاموسکێدا هه‌یه‌ که‌سێک به‌ ئازیز وه‌سف بکرێت به‌ڵام  به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌رچی رێز هه‌بێ له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا نه‌یبێت و وه‌ک هاوڵاتی ده‌ره‌جه‌سێ بناسرێت.
به‌داخه‌وه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی برای هاوکارمان کاک هیشام باوه‌قوبی وزه‌یه‌کی به‌ پێشمه‌رگه‌ کانی مه‌لایی به‌ خشیبێت به‌لام لێره‌دا من لێیان وه‌ر ده‌گرمه‌وه‌ ، چونکه‌ بریار بوو هه‌رسێ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و دارایی و ناوخۆ تێکه‌ڵ ببێته‌وه‌ به‌ڵام ئێستا بو به‌ دو وه‌زاره‌ت و ،ولیسة وزارة المالیة) واته‌ له‌و یه‌کگرتنه‌وه‌دا وه‌زاره‌تی دارای فت کرا و رۆژی دوشه‌مه‌ی داهاتو ئه‌و دو وه‌زاره‌ته‌ له‌ په‌رله‌مانه‌ بێشه‌رعیه‌که‌ی عه‌دنان موفتی و کوره‌ بچکۆله‌که‌ی مه‌لا موسته‌فا سوینده‌ درۆینه‌ که‌ ده‌خۆن  که‌ دزو گه‌نده‌ل و فه‌ساد نه‌بن ، من پێم وایه‌ ئه‌و قورئانه‌ی که‌ دانراوه‌ بۆ سویند خواردنی به‌رپرسان بۆ گرتنه‌ ده‌ستی پۆسته‌که‌یان ته‌نها کتێبێکی رێزمانی کوردی بێت و هیچی تر، برواشم وایه‌ گه‌ر ئه‌و کتێبه‌ی که‌ سوێندی پێ ده‌خۆن قورئان بوایه‌  له‌ماوه‌ی ئه‌م 17 ساڵه‌دا ده‌مان بیست به‌رپرسێک ناڵه‌ی بکردایه‌ ، به‌ڵام هه‌ر قسه‌که‌ی خۆمه‌ له‌ رێزمانێکی کوردی به‌ولاوه‌ هیچی دیکه‌ نیه‌.
سه‌رچاویه‌کیش سه‌باره‌ت به‌و ئه‌گه‌رانه‌ی که‌ له‌مه‌ به‌دواوه‌ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی هه‌مو مانگێک له‌ واده‌ی خۆیدا ده‌درێت ، گوتی نه‌خێر وه‌زاره‌تی دارایی تێدانیه‌و ئه‌م یه‌کگرتنه‌وه‌ش شتێکی وه‌همیه‌و هیچ له‌ مه‌سه‌له‌که‌ ناگۆرێ و پێستر پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی چۆن موچه‌ی وه‌ر گرتوه‌ هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێ و ته‌نها ئه‌مه‌شیان بۆ ئه‌وه‌ کردوه‌ که‌ هه‌ڵبژاردن له‌ پێشه‌و به‌مه‌ش جارێکی تر خۆڵ له‌ چاوی میله‌ت ده‌که‌ن ، له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که‌ موچه‌و میزانیه‌ی پێشمه‌رگه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌مریکا 10 ملوێن دۆلاری له‌ نه‌وت بریوه‌ بۆ موچه‌ی پێشمه‌رگه‌  به‌ڵام ئێستا ئه‌و سره‌ش ده‌رکه‌وت  که‌ تائێستا ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ش بۆ خۆیان لول ده‌ده‌ن که‌ هه‌ر لایه‌کیان 5 ملوین دۆلاره‌.
بۆ زیاتر رونکردنه‌وه‌ پێسمه‌رگه‌ی مه‌لای له‌و چاوه‌روانیه‌دا نه‌بن که‌ هه‌مو سه‌ری مانگێک موچه‌ وه‌ر بگرن و له‌ ئێستاوه‌ زیاتر خۆیان ئاماده‌ بکه‌ن بۆ شه‌ری ساحێب خانو  له‌ به‌ر ئه‌وه‌ دارایی هه‌ڵپه‌سینراوه‌ بۆ کاتێکی نادیار ، وه‌دڵنیاش بن کاته‌ نادیاره‌که‌ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ و دوایش نایکه‌ن ،موژده‌ش بێت له‌ ئێوه‌ پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی وه‌زیره‌ تازه‌که‌ی جه‌لالی داکۆکیتان لێناکات چون ئه‌وان له‌ بوجه‌ی خۆیان موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ی خۆیان ده‌ده‌ن  نه‌ک به‌ هه‌ماهه‌نگی ، ئێوه‌ش پێشمه‌رگه‌ کانی مه‌لای گه‌ر ئازان و به‌ خۆتاندا ده‌پرمونه‌وه‌  هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن گه‌رنا تا دوا ساته‌کانی ژیانتان ده‌بێ له‌ گه‌ڵ ساحێب خانو دوکانداره‌ کاندا  وه‌ک هیشام باوه‌قوبی ئیشاره‌تی پێداوه‌ بجه‌نگن ...........................


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/3کاتژمێر  4:14  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

کاک عادل چه‌رمه‌گایی دان له‌ ده‌ممانا نه‌ما!
حه‌مه‌ی حیزب.
                                                         

ئه‌وه‌نده‌مان باس له‌ ئه‌نفالچی و کورد کوژ کرد بروابکه‌ کاک عادل وه‌ک کورد ده‌ڵێ دان له‌ ده‌ممانا نه‌ما ، ئه‌وه‌ی که‌ جێگای پرسیاره‌ ئه‌و حیزبانه‌ی که‌ کادیرو پێشمه‌رگه‌ی چالاکیان به‌ده‌ست هه‌ردو گه‌وره‌ جاش و ئه‌نفالچی  ته‌حسین شاوه‌یس و حه‌مه‌ خانی حاجی دارا شه‌هید بوون بێ ده‌نگیان نواندوه‌ ، خۆنه‌من و نه‌که‌سی دیکه‌ش نه‌ مانگوتوه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وان ئاگری شه‌ری ناوخۆ خۆش بکه‌ن به‌ڵام خۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ بانگه‌شی ئازادی و راده‌ر برین و حه‌ق و عه‌داله‌ت ده‌کات و ده‌ڵێن یاسا ده‌بێ له‌م کاولستانه‌دا سه‌ر وه‌ربێت ، به‌ڵام ئاخۆ بۆ تا ئێستا ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌پێی ئه‌و یاساو حه‌ق و عه‌داله‌ته‌ ی گه‌ر هه‌یه‌  له‌ به‌رامبه‌ر خوێنێ شه‌هیدانیاندا هیچ رێگایه‌کی یاساییان نه‌گرته‌ به‌ر تا به‌ئاشکراو له‌ به‌ر چاوی خه‌ڵکی  گوناحی کوردستان دادگایی بکرێن .
یان سه‌رم له‌وه‌ ده‌ماسێ چۆن بوه‌ تائێستا که‌سوکاری هه‌مو ئه‌و شه‌هیدانه‌ داوایان له‌ دادگا تۆمار نه‌کردوه‌ .
ئاخۆ تۆبڵێی له‌تاوانی ئه‌م خۆفرۆشانه‌ دودڵ بوبن ؟
برواناکه‌م  خۆ گۆبته‌په‌و زیرینجۆو زه‌رایه‌ن و قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان شاهیدن  ئیتر کاک عادل جه‌رمه‌گایی بۆ گله‌یی ده‌کات .ده‌بێ گله‌یی له‌ خه‌ڵکی گۆپته‌به‌ بکه‌یت تا بزانی چه‌ند پێشمه‌رگه‌ به‌ده‌ستی ته‌حسین شاوه‌یس کرانه‌ ژێر گڵه‌وه‌.
خۆزگه‌ کاک عادل چه‌رمه‌گایی ئه‌وه‌نده‌ به‌ دودڵیه‌وه‌ شتی نه‌ده‌نوسی ، یان پێی وانه‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رێزه‌ ده‌ینوسێ له‌ هیچ کوێه‌ک باس نه‌کرابێ ، خۆزگه‌ ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم گۆڤاری لڤین ژماره‌ 88 ت  ببینایه‌ ئه‌و کاته‌ بۆت ده‌ر ده‌که‌وت که‌ موچه‌که‌ی مامه‌ ریشه‌ چه‌نده‌و  دواجاریش ئه‌وه‌ی ته‌حسین شاوه‌یسی خوین مژ چه‌نده‌  تۆ بڵێی  ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ ئه‌نفالچی  حه‌مه‌ خانی حاجی داراش له‌وان که‌متر بێت ، نا کاکه‌ گیان ئێستاش نه‌سریه‌که‌ی حه‌مه‌خان هه‌ر له‌ لایه‌ن فه‌رمانده‌ییه‌که‌یه‌وه‌ بۆ ده‌چێته‌ ماڵه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی باش بزانیت ، حه‌مه‌ خانی حاجی دارا له‌ تاوانی ئه‌نفال زیاتر تاوانی کردوه‌ ره‌نگه‌ ئێوه‌ی به‌رێز نه‌یزانن به‌ڵام به‌نده‌ تاوان له‌ دوای تاوانی ئاشکرا ده‌که‌م . له‌ ساڵی 1979


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/3کاتژمێر  4:13  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ئه‌مساڵیش کاک مه‌سعودو مام جه‌لال وه‌رنه‌گیران
سه‌نارۆیه‌ک بۆ پاره‌ داران.
سه‌ردار پشده‌ری

بێجگه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌کانی هه‌شت وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی دنیا که‌ پیلان داده‌نێن بۆ به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئابوری دنیا، به‌هۆی ئه‌و گێژه‌ڵوکه ئابوریه‌‌ی که‌ به‌و دواییه‌ رووی له‌ ئابووری دنیا کرد، له‌ 1 – 4 – 2009  نزیکه‌ی 20 له‌ سه‌رۆکانی وڵاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له‌ له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌و کاک مه‌سعودو مام جه‌لالیش وه‌ک دوو سه‌رمایه‌داری بێ ده‌وڵه‌ت هه‌وڵی به‌شدار بوونیان دا له‌رێگه‌ی مه‌لیکه‌ی به‌ریتانیاوه‌، مه‌لیکه‌ په‌یامی بۆ کاک مه‌سعود ناردبوو و پێی وتبوو ئێستا سه‌رمایه‌ی تۆ نه‌گه‌یشتۆته‌ ئاستی من تا من بت بینم، سه‌رمایه‌ی تۆ له‌ ئاستی ئه‌میر ئه‌ندرۆی کوڕم دایه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و دابنیشه‌و پێشنیاره‌کانتی بده‌یه‌، ئه‌میر ئه‌ندرۆ و کاک مه‌سعودی بینی و پرسیار و وه‌ڵام ده‌ستی پێکرد:

ئه‌میر ئه‌ندرۆ: وه‌ک چی پێشوازی له‌ به‌رێزتان بکه‌ین ؟.


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/3کاتژمێر  4:11  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

بەڕێزان دوبارە سڵاو ........
وەک پێشتر ڕامانگەیاند ئێمە وەکو ڕیچکخراوێکى داکۆکیکار لەمافى چەوساوەکان و زۆر لێکراوەکان هەوڵ ئەدەین ڕاستیەکانى پشتى پەردەى دەسەڵاتى کوردیتان لەهەر پلە و پایەیەکدا یان لە پشتى هەر پەردەو پاساوێکدا بێت بۆتان ڕوون و ئاشکرا بکەینەوە بۆیە بە ئەرکمان زانى درێژە بدەینە ڕاگەیاندنى راستیەکان سەبارەت بەو کەسەى کە خۆى بە قایمقامى هەڵەبجەى شەهید ئەزانێت ئایا کەس هەیە لەپ]َشینەى ئەم بنەماڵەیەى کۆڵیبێتەوەو جەماوەرى لێ َئاگادار کردبێتەوە ئێمە ئەو ڕاستیەتان بۆ ڕوون ئەکەینەوە باوکى ئەم قایمقامە بەڕێزە (فۆئاد) قایمقامى فعلى هەڵەبجەى شەهید هەر لە هەشتاکانەوە زابتى جەیشى عێراقى بوە واتە بەعسى بوە وە ئەفسەرێکى بە ناوبانگ و وریاو ئەڵقە لە گوێى حکومەتى بەعس بوە ئەم زاتە چەندین شتى باشى بە قازانجى حکومەتى بەعس دژى شۆڕش تۆمار کردوە هەر بۆیە بۆتە جێى متمانەى بەعس چەندجارێک کەسێک لە لایەن هێزى پیشمەرگەوە پەیوەندى پێوە دەکەن کە واز لەو کارە نامرۆڤانەى بێنێت بەڵام نکوڵى دەکات تا ئەوەى لە شەڕێکدا کە خۆى سەرپەرشتیارى ئەو هێزەى بەعس بوە لە ماوەت ڕوبەڕوى هێزى پێشمەرگە دەبێتەوە لە ئاکامدا دەبێتە شەهیدى سەنگەرى بەعس دژى پیشمەرگە ، حکومەتى بەعسیش لە هەقى گیان بەخت کردنى ئەم پیاوەوە کوڕەکەى واتە فۆئاد ى قایمقام ئەخەنە کۆلێژى یاساوە لەغدادئێستا پرسیار ئەمەیە : ئایا جەنابى قایمقام لە گەرمەى شۆڕشى گەلەکەماندا وە لە کاتى بەر خۆدانى بەعسیەکان لە ساڵى 1991وە1992جەنابت لە کوێبویت وە لە کام بەرە خەباتت ئەکرد ئەگەر بکرێت ئەوەمان بۆ ڕوون بکەیتەوە سوپاست ئەکەین .
نوێنەرایەتى ڕێکخراوى لاوک هەڵەبجەى شەهید

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/3کاتژمێر  4:10  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

فه له که دین کاکه ی: خه ڵاتی ڕێز لێنان بۆ به ناو ڕۆژنامه نوسه خۆفرۆشو موراهیقه کان و بێڕێزیش به ڕۆژنامه نوسه بوێرو سه ربه خۆکان.

به یان - هه ولێر

له‌ رۆژی 29/3/2009 به‌ ئاماده‌بوونی به ناو وه‌زیری رۆشنبیری و ژماره‌یه‌ك ڕوزه ردوو به ناو ‌ شانۆكار و نووسه‌ری شاری هه‌ولێر، به ناو ڕۆژنامه نوسو ماستاوچی زانا دڵشاد دزه‌یی خه‌ڵاتی رێزڵێنانی پی به‌خشرا.

له‌ یادی رۆژی جیهانی شانۆ به‌ هاوكاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆ له‌ هه‌ولێر مه‌ڕاسیمێك بۆ ریزگرتن له‌ كۆمه‌ڵێك به ناو شانۆكاران و نووسه‌رانی بواری شانۆ سه ر به ده سه ڵاتی پاراستنو بنه ماڵه ی به رزانی و تاڵه بانی له‌ شاری هه‌ولێر رێكخرا، تیایدا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی به ناو  وه‌زیری رۆشنبیری و  ئه‌حمه‌د سالاری به ناو سه‌رۆكی رێكخراوی هونه‌رمه‌ندان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ماستاوچی ئه‌و بواره‌ تیایدا ئاماده‌بوون و سوک کران، هه‌ر له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا هه ڵپه که رێکی ماستاوچی و موراهیق زانا دڵشاد دزه‌یی وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكی چاڵاك له‌ بواری هونه‌ری خه‌ڵاتی رێزڵێنانی پی به‌خشرا له حاڵێکدا ده سه ڵاتی هه ردوو بنه ماڵه ی مافیاو خاینی مه سعود و جه لال هونه ری کوردیان له به رچاوی دونیاو له ڕێگای ته له ڤسیۆنه ڕوزه ردو ڕۆژنامه ڕسواکانیان و له ئه نته رنێتیشدا به کۆمه ڵێک به ناو ڕۆژنامه نوس و به ناو هونه رمه ندو به ناو ئه کته ر ڕسواو سوکو هه ڕاج کردووه به شێوه یه ک که بیانیه کان هه رشتێکی کوردی ده بینن بێزی لێده که نه وه، ئه وانه ی که کاسه لێسی ئه و دوو بنه ماڵه خۆفرۆشه نو هونه ری کوردیان سوک و هه ڕاج و ڕسوا کردووه خه ڵاتی ڕێز لێنانیان پێ ده درێت، که چی که سێک له وپه ڕی توانای ڕۆژنامه نوسی و کاری هونه ری و زۆر بواری تردا خزمه ت ده کات و ده توانێت گۆڕانکاری بکات به س له به ر ئه وه ی نۆکه ری و سه رشۆڕی به رده م قابی و ناو مه تبه خه کانی بنه ماڵه مه سعود و جه لالی مافیاو خاینی پێناکرێتو نازنامه ی یه کیه تی و پارتی له ته نکه ی گرفانیدا نیه و پاره ی دزراو قورتی میلله ته که ی پێ ناخورێت بێبه ری و به شخوراو ده کرێت

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/3کاتژمێر  2:52  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ئیتر پێشمه‌رگه‌ ی پارتی به‌ شاهید ده‌گیرێت! هیشام باوه‌ قوبی

ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سورمانه‌ هیچکات پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی و جه‌لالی دانوله‌یان به‌یه‌که‌وه‌ نه‌کوڵاوه‌ به‌ڵام چه‌ند رۆژێکه‌ به‌ هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌کان و به‌تایبه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دڵخۆشی و شادی وکامه‌رانی یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه‌ی مه‌لایی گرتوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن جه‌لالیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست به‌‌کار ده‌بێت ، ره‌نگه‌ هه‌ندێک لایان وابێ جه‌لالیه‌کان زیاتر دڵسۆزبن ،نا به‌و مانایه‌ نیه‌ به‌ڵکو هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ پێشمه‌رگه‌ی جه‌لالی ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ نه‌بوه‌ که‌ مانگیان بۆ موچه‌ 70 رۆژبێت به‌ڵکو هه‌مو سه‌ره‌مانگێک موچه‌یان وه‌ر گرتوه‌ ، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی هه‌مو سه‌ره‌مانگێک له‌ بری ئه‌وه‌ی موچه‌ وه‌ربگرن به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌ری ساحێب خانو یه‌خه‌ی ده‌گرتن.
له‌ماوه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی که‌ هه‌بو بۆیه‌کگرتنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ، له‌ له‌شکردا پێشمه‌رگه‌کانی مه‌لایی شه‌ورۆژ له‌ خوادا ده‌پارانه‌وه‌ که‌ ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ یه‌ک بگرێته‌وه‌و له‌ قه‌یرانی بێ پاره‌یی رزگاریان ببێت و چی دیکه‌ ساحێب خانوه‌که‌یان لێ رازیبێت ، به‌لام تائێستا خودا هاتوه‌ به‌هانایانه‌وه‌و دوعاو نزاکانیانی لێ قبوڵ کردوه‌.
چونکه‌ شه‌یتان گوێی که‌ربێت هه‌ر وه‌زیرێک له‌ ناومه‌لاییدا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌ر گرتبێت جه‌نابی نێچیر گوێی راکێشاون و پێی گوتون له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نابێ پخ له‌

dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/2کاتژمێر  0:43  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

78% خەڵکى هەڵەبجە نوێنەرەکانى خۆى لە پەلەمانى کوردستان ناناسێت
70% پێیان وایە پەرلەمانتارە هەڵبجەیەکان نوێنەرى حیزبن
66% پێى وایە پەلەمانتارە هەڵبجەیەکان ناچالاکن

ناسح عبدولرەحیم_ هەڵەبجەى شەهید
Nasehh2007@yahoo.com

بە مەبەستى هەڵسەنگاندنى تواناى نوێنەرانى هەڵەبجە لە پەرلەمانى کوردستان
یانەى ڕۆژنامەنووسانى هەڵەبجە بۆ ماوەى 11 ڕۆژ هەستا بە سازدانى ڕابرسیەک لە ناو چین و توێژەکانى دانیشتوى سنورى شارەوانى  هەڵەبجەى شەهید بۆ وەرگرتنى ڕاو سەرەنجیان لەبارەى نوێنەرەکانیان لە پەرلەمانى کوردستان.بۆ ئەو مەبەستەش 400 فۆڕمى دابەش کرد.
پرسیارەکانیش پێک هاتبوون لە
پرسیارى یەکەم/
ئایا تۆ وەک دانشتووەیەکى هەڵەبجە نوێنەرى خۆت لە پەرلەمانى کوردستان دەناسیت ؟
78،2 % نەخێر
17،2%  بەڵێ
4،6% وەڵامیان نەداوەتەوە
پرسیارى دووەم /
هۆکارى چییە کە تۆ نوێنەرى خۆت لە پەللەمانى کوردستان ناناسیت؟
3،25%    کەمتەرخەمى خۆم
66،%    ناچالاکى پەرلەمانتارەکان
9%      ڕاگەیاندنەکان باسیان ناکەن
21،3%    وەڵامیان نەداوەتەوە
پرسیارى سییەم/
ناوى چەند پەلەمانتارى هەڵبجە دەزانیت بینووسە؟
55،2 %       ناوى هیچ لە نوێنرانى خۆى نازانێت
24،5%       بەرزان هەورامى
9،2%        سەبریە غەفار
6،2%        محمد فەرەج
1،7%      عبدولرەحمن سانە ئەحمەد
1،7%     دکتۆر فوئاد بابان
1،5%      شیخ جەعفەر
پرسبارى چوارەم /
ئایا پێت وایە پەلەمانتارانى هەڵبجە نوێنەرى کێن ؟
70%      نوێنەرى حیزبن
22،75% نوێنەرى خۆیانن
6،2  نوێنەرى خەڵکن
1،1% وەڵامیان نەداوەتەوە


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/1کاتژمێر  2:31  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

دادگاییکردنی پاراستن له‌نه‌مسا ده‌ستی پێکرد. کوردستانپۆست:

په‌یامنێری کوردستانپۆست له‌ نه‌مسا
ئه‌مڕۆ 31.3.2009 تۆمه‌تبار (غیاس ئه.) که‌وا تۆمه‌تباره ‌به‌ هێرشکردنه ‌سه‌ر د. که‌مال سه‌ید قادر له ‌ڤیه‌ننا له ‌ئێواره‌ی 25.5.2008، به‌ئاماده‌بونی پارێزه‌ری د. که‌مال له‌دادگای ناوچه‌یه‌کی ڤیه‌ننا ئاماده‌بوو. له ‌یه‌که‌م ڕۆژی دادگاییکردنه‌که‌دا تۆمه‌تبار نکۆڵی له‌وه ‌کرد که‌وا سه‌ر به ‌پاراستن بێت یا هێرشی کردبێته ‌سه‌ر د. که‌مال، به‌ڵام ددانی به‌وه‌دا نا، که‌وا ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانه. شایه‌ده ‌ئاماده‌بوه‌کانیش شایه‌دییاندام که‌ چۆن تۆمه‌تبار به‌دزییه‌وه ‌هێرشی کردۆته ‌سه‌ر د. که‌مال و ‌سه‌ری بریندار کردوه ‌کاتێک ئه‌و خه‌ریکی ڕۆژنامه‌کڕین بوه‌وه ‌ئاگای له‌خۆی نه‌بوه، ‌دوایی چۆن د. که‌مال داکۆکی له‌خۆی کردوه‌وه ‌به ‌یارمه‌تی چه‌ند هاوڵاتییه‌کی نه‌مساوی تۆمتباریان له‌شه‌قامه‌کانی ڤیه‌ننا ڕاوناوه ‌تاکو ده‌ستگیریان کردوه‌و ڕاده‌ستی پۆلیسیان کرد. دادوه‌ر دانیشتنه‌که‌ی بۆ ڕۆژێکی تر دواخست.
د. که‌مال گله‌یی له‌پۆلیسی نه‌مسا هه‌یه‌، که‌وا به‌شێوه‌یه‌کی ڕێکو پێک له‌م حاله‌ته‌دا کاره‌کانی خۆی جێ به‌جێ نه‌کردوه‌، چونکه ‌ئیفاده‌ی ڕۆژنامه‌فرۆشه‌که‌ی وه‌رنه‌گرتبو، که‌وا گرنگترین شایه‌د بووه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌که‌ی د. که‌مال داوایه‌کی له‌م جۆره‌ پێشکه‌ش به‌دادگا ده‌کات بۆ ئاماده‌بونی ئه‌م شایه‌ده‌ش بۆ دانیشتنی داهاتوو.

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/1کاتژمێر  2:30  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 

ڕاگەیاندنەکان و ڕۆژنامەوانان گروپی فەتحوڵا گولەن، بە خاوەن ئایدۆلۆژیایەکی مەترسیدار لەسەر گەلی کورد دەزانن

کاروان سالار – سلێمانی: ڕۆژنامەنووسان و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەییەکان و ڕاگەیاندنەکانی دەرەوە و ناوخۆی کوردستانیش گروپی فەتحوڵا گولەن، بە ئایدۆلۆژیاکی مەترسیدار لەقەڵەم دەدەن و کارەپەروەردەیی و خێرخوازییەکانی ئەم گروپەش دەخەنە ژێر پرسیارەوە... 

گروپی فەتحوڵا گولەن گروپێکی ئیسلامی میانڕەوە و لە باکووری کوردستان لەلایەن محەمەد فەتحوڵا گولەن، کە یەکێک بووە لە خوێندکارەکانی سەعیدی کوردی (سەعیدی نورسی) دروست کراوە، کارەکانی لە ڕێگەی کردنەوەی قوتابخانە و شوێنی ئاینی و هاوکاریکردنی هەژاران و کۆمپانیا بازرگانییەکانەوە ئەنجام دەدات، ئەم گروپە تا ساڵی (1990) کارەکانی یەکجار بەرچاو پەرەسەندوو نەبووە، بەڵام لە دوای ئەم ساڵانەوە گەلێک قوتابخانەی لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا کردۆتەوە و توانیویەتی خۆی بەهێز بکات، کە باس لەوە دەکرێت لە هەرێمی کوردستانیش کۆلیجی سەڵاحەدینی ئەیوبی لەسلێمانی و ئیشق لەهەولێر و چەند قوتابخانەیەکی تر لەو شارانە و بەم دواییانەش هەندێ قوتابخانەی تر لە کەرکوک، هەروەها چەندین کۆمپانیایی تورکیش سەر بەم گروپەبن و ئایدۆلۆژیایی ئەوان بڵاو بکەنەوە...؟!

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ گروپی فەتحوڵا گولەن، لە باکووری کوردستان تاڕادەیەک شوێنپێی خۆی گرتووە و کاریگەری لە سەر خەڵک هەبووە لە ناوچەکەدا، بەڵام بەهۆی ڕوون بوونەوەی ئایدۆلۆژیای ئەم گروپە لای خەڵک ئەوەبوو لە تەمووزی ساڵی ڕابردوو پاش ئەوەی ئەم گرووپە ویستیان کۆنفرانسێکی بەناو نەتەوەیی لە دیاربەکر سازبکەن، بەڵام گەلی کورد لەو پارچەیەی کوردستان بەخۆپیشاندان و چالاکی ناڕەزایی وەڵامیاندایەوە و نەیان هێشت ئەو کۆنفرانسە لەوێ سەر بگرێ ئەمەش لەبەر ئەوەی بە بڕوایی ئەوان ئەو گروپە کارەکانی دژی گەلی کورد و لە خزمەتی دەوڵەتی تورکیادایە..


dreje babataka |درێژه ی بابه ته که|

|لاپه ڕه ی سه ره کی |

 |+| نوسراوه  2009/4/1کاتژمێر  2:29  له لایه ن  ڕۆژنامه ی هاوکاری  | 
 
  بالا  
ژماره‌ی سه ردانی ‌ میوانه كان له‌ 21/07/2008 ه‌وه ‌‌
Visitors Since 21/07/2008